سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

هاوكاری لە لایەن كۆمپانیاكان بۆ چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی بەردەوامە


Print Friendly and PDF

پەرێز سابیر

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی بە هاوكاری كۆمپانیاو كەرتی تایبەت و بازرگانان و كەسانی دەوڵەمەند بەردەوامە لە خزمەت كردنی ژنانی بەندكراو و كێشە كۆمەڵایەتیەكان .

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوكاری كۆمپانیای ابراهیم و كە سانی دەوڵە مەند پێداویستی دابین كرد بۆ چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی .

ئیبراهیم محمد" ، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئیبراهیم : بە خانزادی ڕاكەیاند" زۆر دڵ خۆشم بەو هاوكاریەی كە لە ڕێگەی ڕێكخراوی خانزادەوە بردوومە بۆ ژنان و منداڵانی بەند كراو چونكە ئەوان لە حاڵەتێكی دەرونیدان ڕاستە ئەوانە هەڵەیان كردووە ، بەڵام ئەبێت هەموو پێكەوە وابكەین باشیان بكەین و جارێكیكە بێنەوە ناو كۆمەلگا ،  وە سوپاسی ڕێكخراوی خانزادی كرد ووتی ئێوە خزمەت بە كەسانێ: ئەكەن كە پێویستیان پێمانە هاوكاریان بین وە ئەگەر ئێوە نەبن ئێمە دەستمان بەو شوێنانەدا ناگات .

هەریەك لە و بەڕێزانەی كە هاوكارمان بوون لە دابین كردنی ئەو پێداویستیانەی كە بۆ ژنان و منداڵانی ناو جاكسازی دابین كرا بریتی بوون لە ( یوسف صدیق عبدوڵا ، د. ڕێبین عثمان حمە كەریم ، د. بەمۆ نامیق عبدولكریم ) سوپاسی ڕێكخراوی خانزادیان كرد بۆ گەیاندنی ئەو هاوكاریانەی كە ئەیگەیەنن بە ژنان و منداڵانی بەندكراو وە خزمەتێكی زۆر گەورەیە هەرچەندە دابین كردنی پێداویستی بۆ دامەزراوەیەكی وا حكومی كارو ئەركی حكومەتە ، بەڵام هەریەك لە ئێمەش دەبێت بە ئەركی خۆمانی بزانین .

ئەو پێداویستانەی كە بۆ چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی دابین كراون بریتیە لە ( 25 دۆشەكی زەخت عالی ، 2 مەخسەلی دەست شتن ، 2 تاوەی گەورەی كارەبای) .

 

 

پەرێز سابیر"، بەرپرسی ماڵپەڕی خانزاد

 



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received