سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

هـــاوكارییـەكانـی خــانزاد بـۆ ژنانی بـەندكراو بـەردەوامــە


Print Friendly and PDF

هاوكارییەكانی خانزاد بۆ ژنانی بەندكراو
 بەردەوامە
پەرێز سابیر

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بەردەوامە لە پرۆژەكانی بۆ ژنانی بەندكراوی گرتن و گواستنەوە،لێپرسراوی بەشەكەش سوپاسی خانزاد دەكات بۆ هاوكارییە بەردەوامەكانی .

بەبۆنەی هاتنی وەرزی زستانەوە رێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد پێداویستی بۆ ژنانی بەند كراو بەشی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی برد .

ئەو پێداویستیانەی كە خانزاد دابینیكردوە بریتین لە پێداویستیەكانی (قوماش بۆ ماكسی ، قاتی ناوماڵ ، خاولی ، جلی ژێرەوە ، لفكە ،صابون ،شامپۆ ، دەرمانی ددان ، فڵچەی ددان ، سانتی ، شانە ، كۆڵۆن ، گۆرەوی ، دیتۆڵ ، ئیملاق ، هیتـەر  )

لەوبارەیەوە شەهلا حسێن عەبدوڵا لێپرسراوی بەشی ژنان  لە زیندانی گرتن و گواستنەوە بە خانزادی ڕاگەیاند"لە ئێستادا بارودۆخی ناو گرتووخانە وەك كەیسەكان باشە و ئەو كەیسانەی كە لێرەن كۆنن 15 كەیسە وە لە ماوەی ڕابردو بە هۆی ئەو دەوام ڕاگرتنەوە كارەكانی كەیسەكان بۆ لای حاكم بچڕاوە و ڕۆشتن و بێ قسەكردن گەڕاونەتەوە كەیسەكان، بەڵام وەك خۆمان بەردەوام دەوام مان كردوە كەیسەكان لە ناو خۆ یان ئێستا هیچ كێشەیەكیان نیە".

لێپرسراوی بەشی ژنان لە گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەست خۆشی و سوپاسی بۆ ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد هەبوو كە بەردەوامە لە دابین كردنی پێداویستیەكانی ژنان و چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتیەكان و دابین كردنی پارێزەر بۆ ئەو كەیسانەی كە پێویستیان پێیەتی، چونكە بەوتەی ئەو لەئێستادا لە ڕێكخراوی خانزاد زیاتر كەس هاوكارو خەم خۆری ناو گرتوخانە نیە .

tryoo.jpg

 

 

پەرێز سابیر"، بەرپرسی ماڵپەڕی خانزاد
فۆتۆ"، ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد

 



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received