سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سمینارێك بۆ ( 30 ) پۆلیس و ئاسایشی ناحیەیی سەرقەڵا بەڕێوەدەچێت


Print Friendly and PDF

سمینارێك بۆ ( 30 ) پۆلیس و ئاسایشی  ناحیەیی سەرقەڵا بەڕێوەدەچێت

پەرێز سابیر "

بەرواری 29 / 11 / 2016 لە هۆڵى كتێبخانەی گشتی سەرقەڵا بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا و لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی سەرقەڵاو لێپرسراوی ئاسایشی سەرقەڵا سمینارێك بەڕێوەچوو .

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بەهاوكاری نوسینگەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی كفری بە بۆنەی 16 ڕۆژەی هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی سمینارێكی سازكرد لە ژێر ناوی ( كاری لێكۆڵەر و دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش لە دۆسیەی لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی نەوجەوانان ) .

ئەم سمینارە لە لایەن ( نەقیب فریاد هیدایەت ) بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی كفری ووترایەوە .

سمینارەكە بە بەشداری ( 30 ) لە پۆلیس و ئاسایشی ناحیەی سەرقەڵا سەربە قەزای كفری بەڕێوەچوو .

kurda1.jpg

 

 

kurda3.jpg

 

kurda4.jpg

kurda5.jpg

kurda6.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received