سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ژن، ئاین و ئەخلاق گفتوگۆی لەسەركرا


Print Friendly and PDF

ژن، ئاین و ئەخلاق گفتوگۆی لەسەركرا

خانزاد _ پەرێز سابیر "

ژن، ئاین و ئەخلاق ناونیشانی سیمینارێك بوو لە ناحیەی رزگاری لە چوار چێوەی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.

دوێنێ‌ دووشەممە 27 ی تشرینی دووەمی2017، ڕێكخراوەكانی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لەگەڵ ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی سیمینارێكی بۆ 20 ژن لە ناحیەی رزگاری ئەنجامدا.
سیمینارەكە لەلایەن د. لوقمان سیوەیلی پێشكەشكرا و بە وردی باس لە چەمكی ئاین و ئەخلاق پەیوەست بە ژنەوە باسكرا.

لە سیمینارەكە دكتۆر لوقمانی بە وردی باسی ئاین و ئەخلاق كرد، هەروەها ئەو رێگریانەی بەناوی ئاین و ئەخلاقەوە دەبنە لەمپەر لە بەردەم ژنان .

ئەو ژنانەی  بەشداربوون باسیان  لە مپەرەكانی بەردەمیان كرد و پێیان وابوو لە ئێستا لەمپەرەكان كەمبوونەوەتەوە، بەڵام گرنگە لەو شوێنانەی لەمپەرەكان ماون نەهێڵدرێن.

ژنانی بەشدار لە سیمینارەكە بە گرنگیان دەزانی كە ریكخراوەكانی تایبەت بە ژنان كارەكانیان بگوازنەوە ناحیە و گوندەكان بەتایبەت بەماوەی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان

lwt 1.jpg

lwt 2.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received