سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

لە كەمپی تازەدێ‌ كچان لە هەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی چالاكیان ئەنجامدا


Print Friendly and PDF

كچانی كەمپی تازەدێ‌ چەند چالاكییەك لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ئەنجامدەدەن

خانزاد _ پەرێز سابیر "

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و رێكخراوی PDO لە هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە كەمپی تازەدێ‌ چالاكییەكیان رێكخست .

رۆژی 28/11/2017 لە هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە كەمپی تازەدێ‌ چەند چالاكییەك بەڕێوەچوو، لەو چالاكییەدا (5) كچی بە رەگەز عەرەبی دانیشتووی كەمپی تازەدێ‌ پێشانگایەكیان كردەوە .

وێنەكانی ئەو كچانە گوزارشت بوون لە ئازارەكانی ژنان كە بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەریان دەكرێت تائێستا بەردەوامی هەیە، هەر لەو چالاكییەدا چەند كچێك هەستان بە خوێندنەوەی شیعرێك كە ئەویش خەمەكانی ژنانی لەخۆگرتبوو .

جێگای ئاماژەیە بەشداربووانی ئەو دوو چالاكییە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییەوە بوو، بەدوای ئەوەشدا سیمینارێك سەبارەت بە 25ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان پێشكەشكرا .

yt1.jpg

yt2.jpg

yt3.jpg

 

yt5.jpg

yt6.jpg

 

yt7.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received