سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

گەرمیان: وۆرك شۆپێك لەبارەی هەمواری یاسای باری كەسێـتی بەڕێوەدەچێت


Print Friendly and PDF

گەرمیان: وۆرك شۆپێك لەبارەی هەمواری یاسای باری كەسێـتی بەڕێوەدەچێت

خانزاد _  پەرێز سابیر "

رۆژی 10/12/2017 رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە گەرمیان وۆرك شۆپێكی لەبارەی (هەمواری یاسای باری كەسێتی عێراقی) لە هۆڵی زانكۆی گەرمیان بۆ خوێنكارانی زانكۆی سازكرد.

لە چوارچێوەی كار و چالاكییەكانی رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و لە هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وۆرك شۆپێك لە گەرمیان بۆ خوێنكارانی زانكۆی گەرمیان بەڕێچوو .

لەو ۆرك شۆپەكەدا هەریەكە لە عەقیدی یاسایی لەمیعە محەمەد قادر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە گەرمیان و د.قاسم ئیسماعیل عەلی، دادوەر لە دادگای بەرایی كەلار و م.رێبوار محەمەد ساڵح ماستەر لە یاسای تایبەت بابەتەكان پێشكەشكرا .

ئەو بابەتانەی كە لەم وۆرك شۆپەدا گفتوگۆی لەسەركران بریتی بوون لە (یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژمارە (8) و هاوسەرگیری خوار تەمەنی (18) ساڵ و هەمواری یاسای باری كەسێتی .

xt1.jpg

xt2.jpg

 

xt4.jpg

kt.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received