سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

تەكنیكەكان بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی خێزانی گفتوگۆی لەسەر كرا


Print Friendly and PDF

تەكنیكەكان بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی خێزانی گفتوگۆی لەسەر كرا

خانزاد _ پەرێز سابیر"

تەكنیكەكانی ئاشتی خوازی بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی و قەیران و تەندروستی دەروونی ناونیشانی كۆنفڕانسێك بوو لە پێناو كەمكردنەوەی كێشەكانی ناو خێزان .

هەریەك لە ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان گەرمیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە هەرێمی كوردستان بە بۆنەی 25 نۆڤەمبەرەوە ، كۆنفرانسێكیان لە گەرمیان ئەنجامدرا .

كۆنفڕانسەكە كە ڕۆژی 13ی كانوونی یەكەمی 2017، بە ئەنجامدرا و بە وردی باس لە هەنگاوەكان بۆ گەشەپێدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە خێزان و كۆمەڵگا  لە هۆڵی بۆنەكانی قەزایی كفری لە گەرمیان.

ئەو بابەتانەی پێشكەشكران لە كۆنفرانسەكە بریتی بوون لە ( تەكنیكەكانی ئاشتی خوازی بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی و قەیران و تەندروستی دەروونی ) كە لەلایەن  د . ئەمین بەكر محمد، جێگری سەرۆكی فراكسێۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مامۆستا محمد عزیز، پسپۆڕی دەروونی.
 
لە كۆنفڕانسەكە كە هەریەك لە قایمقامی قەزای كفری و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆشنبیران و دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئامادەبوون بە وردی گفتوگۆ لەسەر تەوەری كۆنفڕانسەكە كرا.

ئامانجی ئەم كۆنفرانسە هەنگاونان بوو كە چۆن فێربین بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئەم بارودۆخە قەیراناوییەی كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان پیایدا تێدەپەڕێت .

mw1.jpg

mw2.jpg

 

mw4.jpg

mw5.jpg

mw6.jpg

mw7.jpg

mw8.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received