سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سیمینارێک لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

سیمینارێک لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەڕێوەچوو

خانزاد _ پەرێز سابیر

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە چوارچێوەی پرۆژەكانی سەنتەری ڕاوێژكای خێزانی لە سلێمانی سیمینارێكی تایبەت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ قوربانیانی  تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و لێكەوتە تاوانی و یاسایەكان ئەنجامدا .

لە 9ی تشرینی یەكەمی2018 ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی  خانزاد سیمینارێكی تایبەتی لەسەر چۆنیەتی مامەڵەكردن لە گەڵ قوربانیانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و لێكەوتە تاوانی و یاسایەكان ئەنجامدا.

 ئەم سیمینارە لەلایەن هێمن عبدلقادر، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی لە سلێمانی و هاوكات توێژەری كۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو تیایدا ئاماژەی بەوەدا كە لە ئێستادا بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كێشەی زۆری و لێی كەوتۆتەوە بەهۆی ئەوەی كە تاوەكو ئێستا كۆمەڵگای كوردی نازانێت تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چۆن بەكاری بهێنێت.

وتیشی، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان راستەوخۆ كاریان كردۆتە سەر دەروونی تاك و لە ناوچوونی پەیوەندی ڕاستەقینە و وە بارگاوی بوون بە ژینگەی تاوانكاری.

 هێمن باسی لە گرنگی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی كرد كە چەنێك لایەنی خراپی هەیە لایەنی باشی هەیە، بەڵام گرنگە كە كۆمەڵگە هۆشیار بكرێتەوە كە چۆن بۆ چ مەبەستێك بەكاری بهێنێت . 

جێگەی باسە بەشداربووانی ئەم سیمینارە ( 17 ) كارمەندانی سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی سلێمانی و نوسینگەكانی توندوتیژی  و نوسینگەی چەمچەماڵ و نوسینگەی ڕۆژهەڵات و نوسینگەی دووكان و نوسینگەی دەربەندیخان و نوسینگەی شارەزوور بوون .

t2.JPG

t3.JPG

t4.JPG

t5.JPG

t6.JPG

t7.JPG

t8.JPG



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received