سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سیمینارێك لەسەر ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و لێكەوتە یاسایی و تاوانەكان بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

سیمینارێك لەسەر ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و لێكەوتە یاسایی و تاوانەكان بەڕێوەچوو

خانزاد _ پەرێز سابیر

لەشاری سلێمانی سیمینارێك لەسەر بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و لێكەوتە تاوان و یاسایەكەیان لەلایەن رێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بەڕێوەچوو.

رێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی سەنتەری راوێژكاری خێزانی ئەمڕۆ 17 تشرینی یەكەمی 2018 بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی سیمینارێك بۆ خوێندنگای بنەڕەتی لەیلا زانای كچان پێشكەشكرا .

لە سیمینارە باس لە بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كرا و لێكەوتە تاوان و یاسایەكەی كە لە لایەن پارێزەر : پشدەر ڕەشید ئەمین لە سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی ئاماژەی بە لایەنی باشەو خراپەكانی كرد وە باسی لەوە كرد كە خوێندكاران بزان چۆن و بە چ شێوەیەك تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و ئامێرەكانی پەیوەندی بەكاردەهێنن .

ملازم هێمن تاهر حسین، توێژەری دەروونی و سەرۆكی تیمی موبایل لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی باسی لە چۆنیەتی ئەو ئیجرائاتان كرد كە لە ڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە دەكرێت وە هۆشداری بە خوێندكاراندا كە چۆن بتوان بە شێوەیەكی تەندروست تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و ئامێرەكانی پەیوەندی بەكار بهێنن .

لە سیمینارەكە گفتوگۆی ورد لەسەر هۆكار و لێكەوتەكانی ئامێرەكانی پەیوەندی كرا بەتایبەت لە تەمەنی منداڵیدا كە زۆر جار دەبێتە هۆی ئەوەی كێشەی گەورەی لێبكەوێتەوە.

 لەم سیمینارە  85  خوێندكار كە تەمەنیان لە نێوان  13 بۆ 18  ساڵدا بوو خوێنكاری قۆناغی نۆی بنەڕەتی ئامادە بوون و وە بەڕێوەبەری خوێندنگاكە و مامۆستایان بەشداربوون .

rt1.jpg

rt2.jpg

rt3.jpg

rt4.jpg

rt5.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received