سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سیمینارێک لە پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

سیمینارێک لە پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كفری بەڕێوەچوو

خانزاد _ پەرێز سابیر

لە كفری سیمینارێك لەسەر بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و كاریگەریە دەروونیەكانی تەكنەلۆجیا لە لایەن رێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بەڕێوەچوو.

رێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی سەنتەری راوێژكاری خێزانی كەلار , بە هاوكاری ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی  15  تشرینی دووەمی  2018 سیمینارێك بۆ پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كفری پێشکەشکرا .

لەم سیمینارە باس لە بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و كاریگەریە دەروونیەكانی تەكنەلۆجیا خرایە ڕوو كە لە لایەن " مەڕوان مەزهەر جافر " ماستەر لە كۆمەڵناسی و ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی پێشکەشکرا  ئاماژەی بە لایەنی باشەو خراپەكانی كردو وە باسی لەوە كرد كە خوێندكاران بزان چۆن و بە چ شێوەیەك تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و ئامێرەكانی پەیوەندی بەكاردەهێنن .

لە سیمینارەكە گفتوگۆی ورد لەسەر هۆكار و لێكەوتەكانی ئامێرەكانی پەیوەندی کرا، وەخستنە ڕووی دەرەنجامی هەندێ‌ توێژینەوە لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خرایە ڕوو وە مەترسیەكانی تەكنەلۆجیا و كاریگەریە دەروونیەكانی و كاریگەری كۆمەڵایەتی كرا ، مامۆستای سمینار ئاماژەی بەوەکرد چۆن خۆمان بپاریزین .

 لەم سیمینارەدا ( 8 ) مامۆستاو  ( 74) خوێندكاری پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی كفری تێدا بەشداربوون

ht1.jpg

ht2.jpg

ht3.jpg

ht4.jpg

ht5.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received