سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سیمینارێک لە بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

سیمینارێک لە بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو

خانزاد _ پەرێز سابیر

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە چوارچێوەی پرۆژەكانی سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی سلێمانی سیمینارێكی بۆ كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێزگای سلێمانی ڕێكخست .

21 تشرینی دووەمی  2018 سیمینارێك بۆ كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێژگای سلێمانی پێشکەشکرا .

لەم سیمینارە باس لە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئیتیكی بەكارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە هەرێمی كوردستان  كرا.

سیمینارەکە لە لایەن د. سامان فەوزی، پڕۆڤیسۆری یاریدەدەر لە یاسای شارستانی _ پسپۆڕ لە یاسایی ڕاگەیاندن  پێشکەشکرا .

لە سیمینارەكە گفتوگۆ كرا لەسەر سۆشیال میدیا و جیاوازی یشی لەگەڵ میدیادا وە پێشێلكاریەكانی سۆشیال میدیا چیە وە یاسادانەری كوردستانی چ هەنگاوێكی ناوە بۆ ڕێكخستنی یاسایی سۆشیال میدیا .

دكتۆر سامان فەوزی باسی لەو تاوان و سزایانە كرد كە لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە ئەنجامدەدرێت و چۆن ئاگاداربین كاتێك تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەكاردەهێنین .

لەم سیمینارە 29 كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێگای سلێمانی لە هەموو بەشەكان تێدا ئامادە بوو .

rt1.jpg

rt2.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received