سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سیمینارێك لەسەر سۆشیال میدیا لە نیشینگەی سلێمانی بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

سیمینارێك لەسەر سۆشیال میدیا لە نیشینگەی سلێمانی بەڕێوەچوو 

خانزاد، پەرێز سابیر 

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە چوارچێوەی پرۆژەكانی سەنتەری ڕاوێژكاری خێزانی سلێمانی بە هاوكاری حكومەتی ئەڵمانیا سیمینارێكی بۆ كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێزگای سلێمانی ڕێكخست .

لەم سیمینارە باس لە سۆشیال میدیا كرا لە لایەن  د . نەزاكەت حسێن، پسپۆڕ لە ڕاگەیاندن  پێشکەشکرا  .

لە بەشێکی تری سیمینارەكە گفتوگۆ كرا لەسەر سۆشیال میدیا و گەشەكردنی ئاستی سۆشیال میدیا گەشتۆتە كوێ‌ 

دكتۆرە نەزاكەت باسی لەوە كرد كە گەشەی سۆشیال میدیا پەیوەندی هەیە بە گەشەی كۆمەڵایەتی گەشەی ئابوری گەشەی سیاسی بۆیە كۆمەڵگەیەكی درووست كردووە هەمووی خەیاڵە وە خەڵكێكی خەیاڵیشی بۆ دروست كردووین كە ئەمەش بەریەكەوتنی كلتوری بۆ درووست كردوووین كە كێشەی كۆمەڵایەتی زۆری درووست كردووە .

 نەزاكەت سوپاسی ڕێكخراوی خانزادی كرد بۆ ئەم جۆرە خولانە كە ئەمە لە هەموو دنیا كاتێك بابەتێك دێتە ئاراوە لە هەموو كۆمەڵگەیەك دەبێت زانیاری و هۆشیاری بڵاو بكرێتەوە بۆ هەر تاكێكی ئەو كۆمەڵگەیە وە تەنانەت بە خێرایی دەكرێتە ناو پرۆسەی خوێندن كە ئەم هۆشیاریە لەسەر سۆشیال میدیا لە ئێستادا زۆر گرنگە .

لەم سیمینارە 30 كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نیشینگەی پارێزگای سلێمانی لە هەموو بەشەكان تێدا ئامادە بوو .

dwt1.JPG

dwt2.JPG

dwt3.JPG



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received