سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

هۆشیاری سەبارەت بەچۆنیەتی بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە


Print Friendly and PDF

هۆشیاری سەبارەت بەچۆنیەتی بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە

خانزاد- پەرێز سابیر " 

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە چوارچێوەی پرۆژەكانی سەنتەری راوێژكاریی خێزانی سلێمانی سیمینارێكی بۆ خوێندكارانی ئامادەیی كشتووكاڵی بەكرەجۆ رێكخست.

سیمینارەكە رۆژی 24/12/2018 سازكرا و تیایدا سەبارەت بە (خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لەڕووی یاسایی و كۆمەڵایەتییەوە) بابەتێكی ورد پێشكەشكرا لەلایەن هێمن عەبدولقادر، بەرپرسی سەنتەری راوێژكاری خێزانی سلێمانی.

لە سیمینارەكەدا (160) خوێندكاری قۆناغەكانی (10 و 11 و 12 ) ئامادەبوون كە تەمەنیان لەنێوان 16 بۆ 24 ساڵدا بوون ولەو رێژەیەش (60) خوێنكاری كچ و (100) خوێنكاری كوڕ بوون، هاوكات (7) مامۆستا تێدا ئامادەبوون.

لەلایەكی دیكەوە عومەر ئەمین رەشید، بەڕێوەبەری ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ سوپاسی رێكخراوی خانزاد و سەنتەری راوێژكاریی كرد لەبەرانبەر سازكردنی ئەم جۆرە سیمینارانە و بۆ ئەم قۆناغەش بەگرنگ وەسفیكرد.

ut1.jpg

ut2.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received