سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

كفری: باس لە مافەكانی ژنان لەدوای جیابوونەوە دەكرێت


Print Friendly and PDF

كفری: باس لە مافەكانی ژنان لەدوای جیابوونەوە دەكرێت

خانزاد _ ثةريَز سابير 

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی خانزاد لە قەزای كفری سیمیناریكی سازكرد لەسەر (مافە یاساییەكانی ژن لەدوای جیابوونەوە) و تیایدا ژمارەیەك لە ژنان ئامادەی بوون.

رۆژی 9/1/ 2019 رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی خانزاد سیمینارێكی لەسەر (مافە یاساییەكانی ژن لەدوای جیابوونەوە) سازكرد و تیایدا (21) ژنی دانیشتووی قەزاكە كرد كە لە تەمەنی جیاواز و دەرچووی پەیمانگا و ژنی ماڵەوە بوون ئامادەی بوون.

سیمینارەكە لەلایەن لاڤە محەمەد، پارێزەری رێكخراوی خانزاد پێشكشەكرا و تیایدا بەوردی باسی لە سەرجەم مافە یاسایی و شەرعییەكانی ژنان كرد بۆ زیاتر ئاشنابوون و بەرچاوڕوونییان.

جێگای ئاماژەیە بەشداربووانی سیمینارەكە لەهەمانكاتدا بەشداربووی خولێكی فێركردنی درومانن كە رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە چوارچێوەی پرۆژەی گەنجان ئەنجامی دەدات.

ytt1.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received