سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ۆرك شۆپی سەنتەرەكانی راوێژكاریی خێزانی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

ۆرك شۆپی سەنتەرەكانی راوێژكاریی خێزانی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو 

خانزاد- پەرێز سابیر 

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و رِيَكخراوى هاوكارى ئةلَمانى بەهاوكاری حكومەتی ئەڵمانیا و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وۆرك شۆپێكی (2) رۆژی بەمەبەستی (بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاری بەرپرس و كارمەندانی سەتنەرەكانی راوێژكاریی خێزانی) لە هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.

رۆژانی 20 _ 21 / 1 / 2019 رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد وۆرك شۆپێكی بۆ سەنتەری راوێژكاریی خێزانی هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین و سۆران و دهۆك لە هۆتیل تایتانیك لە سلێمانی بەڕێوەبرد.

لە وۆرك شۆپەكەدا كار و پرۆژەكانی رێكخراوی خانزاد خرایەڕوو كە لە ماوەی ساڵێكدا چەندین خزمەتگوزارییان پێشكەش بە سەنتەری راوێژكاری سلێمانی و گەرمیان و راپەڕینی پێشكەش كردووە. 

هەر لەو چالاكییەدا بابەتی تەكنەلۆژیای سەردەم و كاریگەریی لەسەر كێشە خێزانییەكان تەوەری سیمینارێك بوو كە لەلایەن رائید هێمن عەبدولقادر، بەرپرسی راوێژكاریی خێزانی لە سلێمانی پێشكەشكرا.

حاجی عیزەدین عبدوللە یاسین , راوێژكاری یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە هەولێر باسی ئەو ڕێنمایانەی كرد كە لە وەزارەتەوە دەرچووە و شێوازی كاركردنی ئەم سەنتەرانە و مامەڵەكردنیان لەگەڵ دامودەزگاكانی حكومەت و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كە چوارهۆبە لەسەر ئەم بنەمایە بۆ رێكخستنەوەی ئەم سەنتەرانە دیاری كراوە و یەك بەرپرس بۆ سەنتەرەكە و ئەركی لیژنەی ئاشتەوایی و شێوازی پێكهێنانەكە و چۆنیەتی ئەنجامدانی كارەكانی ئەم سەنتەرانەی بەوردی خستەڕوو.

هەروەك لەو چالاكییەدا باسی ئەوەشكرا كە پێویستە خەڵكانی شارەزا و لێهاتوو لەو سەنتەرانە كاربكەن و یاساكان وەكو خۆیان جێبەجێ بكرێن.

جێگای ئاماژەیە رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بە هاوكاری حكومەتی ئەڵمانیا خزمەتگوزاری و پرۆژەكانیان بۆ سەنتەرەكانی راوێژكاری خێزانی سلێمانی و گەرمیان و راپەڕن بەردەوامە.

ut (1).jpg

ut (2).jpg

ut (3).jpg

ut (5).jpg

ut (6).jpg

ut (8).jpg

ut (9).jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received