سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی ڕاهێنان ئەنجام ئەدا


Print Friendly and PDF

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی هۆشیاری بۆ  توێژەرانی شێڵتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو وبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

                                                  ئەنجام ئەدا                                                        

بەرواری 8/6/2014 ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بە سەرپەرشتی ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی خولێكی ڕاهێنانی بۆ توێژەرانی خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراو توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام ئە 

كردنەوەی ئەم خولە بۆ ئەو كیشەو گرفت و ئاستەنگانەیە كە لە ناو شێڵتەرەكاندا بەدی دەكرێت و ڕۆژانە دووبارە دەبێتەوە وە قسەلەسەر ئەوەیە كە ئەو توێژەر و چاودێرانە مامەڵە كردنیان بە شێوەیەكی شارەزایانە بێت و كاربكەن 

دەست پێكی خولەكە لە لایەن مامۆستا ((هێمن عبدول قادر)) نەقیبی كۆمەڵناسی و بەرپرسی پلان دانانی (بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان) وترایەوە و تیشكی خستە سەر ئەو كێشەو گرفتو ئاستەنگانەی ئەكەوێتە بەردەم توێژەرانی ناو شێڵتەرەكان وە چۆنیەتی مامەڵەكردنیان لە گەڵ كەیسدا

هاوكات مامۆستای خول بە پێویستی زانی كە ئەو كەسانەی وەك توێژەر لەم بەڕێوەبەرایەتیانە دەست بەكارن شارەزایەكی ئەوتۆیان نیە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لە گەڵ كەیسەكاندا كە ئەمەش بۆ خۆی كێشەیەكی ترە دەبێت لە ڕێگەی ئەم خولانەو سیمینار و ۆرك شۆپ دەست بەكاربین بۆ باشتركردنی ڕەوشی ناو شێڵتەرەكان تا بەشێوەیەكی دروست مامەڵە لەگەڵ كەیسدا بكەن توێژەران فێری ئەوە بن بە شێوەیەكی شارەزایانە زیاتر كاربكەن بۆ ئەوەی كەمتر تووشی ئەو ئاستەنگانە ببن 

وە بەشدار بووانی ئەم خولە توێژەرانی شێڵتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو و  بەڕێوەبەرایەتی وبنكەكانی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەشدارن

DSC001.jpg

DSC00123.jpg

DSC001234.jpg

DSC0012345.jpg

DSC00123456.jpg

DSC0012345678.jpg

DSC00123456789.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received