سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی ڕاهێنان ئەنجام ئەدا


Print Friendly and PDF

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی ڕاهێنان ئەنجام ئەدا 

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی هۆشیاری بۆ  توێژەرانی شێڵتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو وبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

                                                  ئەنجام ئەدا                                                       

بەرواری 9/6/2014 دووەم ڕۆژی خول بەڕێوە چوو قسەلەسەر مادەی (8) ساڵی 2011 كرا كە ئەو فەقەرانەی لەژێر ئەم مادە یەدا هاتووە كە سزا دراو بە پێی ئەم مادەیە سزای خۆی وەرگرێت ئەویش یاسای خێزانی وەك ((توندوتیژی بەرامبەر بەژنان  ، خەتەنەكردنی ژنان ، بەزۆر بەشودان  .........)) وە باس لە سەر چۆنیەتی نوسینەوەی یاساو وە دەرچوونی یاسا و جێ‌ بەجێ‌ كردنی كرا كە بوونی یاسا زۆر باشە  هەرچەندە كاتیشی ئەوێت تا جێ‌ بەجێ‌ ئەكرێت وەك ئەزانین دەرچوونی یاسا لە پەرلەمانەوەیە وە ئەو یاسایە كە ئەنوسرێتەوە داخوازی كۆمەڵگایە 

زۆرن ئەو كەسانەی كە تێبینیان هەیە لەسەر یاسایەك كە جێ‌ بەجێ‌ ناكرێت وە هەمیشە هەبوونی  یاسا باشترە لە نەبوونی وە بۆ كارپێكردنی ئەوا پێویستە كەسانی نوخبە و چالاك خۆپیشاندان بكەن و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كەمپین دروست بكەن وە ئاڕاكان كۆ بكەنەوە بۆ ئەوەی ڤشاری زیاتر دروست بكەن چونكە دەركردنی یاسا بەتەنیا بەس نیە

ئەنجام دانی تاوان چەند قورسە زۆر لەوە خراپترە كە قبوڵ بكرێت چونكە تاوان كارێكە كەسێك ئەنجامی ئەدات بەڵام كە قبوڵ كرا ئەوكات ئەچێتە ژێر مەترسیەوە پاڵنەرێك ئەبێت بۆ دووبارە بوونەوەی 

مامۆستای وانە ((موحسین ئەدیب)) مامۆستای زانكۆ و ماستەر لە یاسادا بە پێویستی زانی ئەم خولانەو سمینار و ۆرك شۆپ كاری گەری خۆی ئەبێت وە بوونی ئەم خولانە لە دوو ڕووە گرنگن 

1/ ئەو خەڵك و دەزگایانە كۆئەكاتەوە كە پەیوەندارن بەجێ‌ بەجێ‌  كردنی ئەم یاسایە .

2/ ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری توێژەران و دەرونیەكان بەرزدەكاتەوە .

وە بێگومان ئەم خولانە گرنگیەكەی لە دوو ئایندەدا دەردەكەوێت هەوڵێكە بۆ ئاشنا كردنی توێژەران و دەروون ناسان بۆ ئەوەی ئاگاداری ناوەڕۆكی یاسایی ڕوو بەڕوو بونەوەی ((خێزانی ببن)) لەو چوار چێوەیە هەوڵ بدەن ڤشاری زیاتر بكەن بۆ جێ‌ بەجێ‌ كردنی و وردی یاساكە بە هاوكاری دەزگا پەیوەندی دارەكان .

IMG1.jpg

IMG11.jpg

IMG123.jpg

IMG1234.jpg

IMG12345.jpg

IMG123456.jpg

IMG1234567.jpg

IMG12345678.jpg

IMG123456789.jpg

IMG1234567891.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received