سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی ڕاهێنان ئەنجام ئەدا


Print Friendly and PDF

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی هۆشیاری بۆ  توێژەرانی شێڵتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو وبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

                                                  ئەنجام ئەدا                                                         

لە درێژەی خولەكەدا لە بەرواری 11/6/2014 باس لە مامەڵەكردنی توێژەر لەگەڵ ئەو كەیسانەی كە توندووتیژیان بەرامبەر كراوە وە باس لە جۆرەكانی توندوتیژی كرا وە لە درێژەی گفتوگۆكاندا باس لە توندووتیژی كرا بە گشتی ((توندووتیژی چیە ، جۆرەكانی توندووتیژی ، وە توندووتیژی كۆمەڵایەتی چیە ، وە كێشەی توندووتیژی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگەی كوردیدا ، وە كۆمەڵگای كوردی لە قۆناغێكدا كە لەوێنەی كۆمەڵگەیەكی نیمچەكراوە و دۆخێكە ئینتیقالیدایە وە بەشێوەیەكی گشتی لە بارەی توندووتیژی بەرامبەر ((ژنان و منداڵان)) لە كۆمەڵگەی كوردیدا وە نمایش كردنی چەند بڕگەیەكی ڤیدیۆیی دۆكۆمێنتاری لەو بارانەوە 

مامۆستای وانە ((هەوراز محمد)) توێژەری كۆمەڵایەتی وە خاوەنی (12) فلمی دۆكۆمێنتاریە كە (6) لەو فلمانە لەسەر دیاردەكانی توندووتیژیە وەك  فلمی (گەورە بەبچووك ، توندووتیژی دژی ژنان ، دەست درێژی سێكسی بۆ سەر ژنان ، خەتەنەكردنی كچان ، تاوان بەرامبەر بە منداڵان) م .هەوراز باس لە گرنگی و تایبەت مەندی خولەكەی كرد وە باسی لەوە كرد كە بەشێكی زۆری ئەم توێژەرانە لە ناو زانكۆ ڕاستەوخۆ كاریان پێناكەن بۆیە پێویستیان بەم جۆرە خولانە هەیە وە تیشكی خستە سەر ئەو توندوتیژیانەی كە لە ئیستادا گوێ بیستی ئەبین یەك هۆكاری دیاری كراوی نیە هەتا سراعی گەورە هەبێت توندووتیژی هەیە خێڵەكان ئاینەكان بە جۆرێك توندوتیژیان لا هێمایە كە زۆر شت لایان تاوانە وە لای هەندێك كەس كە بەهای تازەیان هەیە دواجار ئەم سراعانە دروست كردنی بەهاكان و وە بۆ پشت بەستن بە داب و نەریت جارێكی تر پشت ئەبەستنەوە بە بەهاكان

ha.jpg

haa.jpg

haaa.jpg

haaaa.jpg

haaaaa.jpg

haaaaaa.jpg

haaaaaaa.jpg

haaaaaaaa.jpg

haaaaaaaaa.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received