سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی ڕاهێنان ئەنجام ئەدا


Print Friendly and PDF

ڕێكخراوی خانزاد خولێكی هۆشیاری بۆ  توێژەرانی شێڵتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو وبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

                                                  ئەنجام ئەدا                                                        

لە درێژەی خولەكەدا لە بەرواری 16/6/2014 قسەلەسەر مافی منداڵ كرا وە بنەماكانی مافی منداڵ بە گشتی بێگومان قسەكردن لەسەر ئەم بابەتە زۆر گرنگە بۆ ئەو توێژەرانەی كە لە ناو شێڵتەردا دەست بەكارن چونكە زۆربەی ئەو كەیسانەی ڕوو ئەكەنە شێڵتەر منداڵ یان لەگەڵە بۆ باشتركردنی مامەڵە كردنیان لەگەڵ منداڵەكان 

كە بەگشتی باس لە بەندەكانی جاڕنامەكە كرا كەلە ((52)) مادە پێك هاتبوو وە ئەو توێژەرانە باس كردنی ئەو مادانەیان بە پێویست زانی كە گفتوو گۆی لەسەر كرا 

مامۆستای وانە (هێمن محمد احمد) ماف ناس ، لێپرسراوی هۆگەی ماف و داوا لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری گەشە پێدانی كۆمەڵەی سلێمانی ، سەرۆكی ڕێكخراوی یادەوەری ئەنفال ئاماژەی بەوەكرد كە منداڵ كائینێكی پاك و دروستكراوێكی ناسكە پێویستە لەسەر هەموو لایەكمان چاودێری بە وردی بكەین و مافەكانی خۆش گوزەرانی و خوێوێندن و سەلامەتی و سەرجەم مافەكانی تر كە لە یاساكاندا هاتووە بۆ یان دابین بكرێت 

وە سەبارەت بە خولەكە ووتی ئەم خولانە زۆر گرنگە وە پێویستە بەردەوام خول و سمینار و ۆرك شۆپ بوونی هەبێت بە تایبەت ئەو كەسانەی كە لە بوارەكانی توندوتیژی خێزانی و شێڵتەرەكان ئیشەكەن چونكە یارمەتی دەریان ئەبێت لە ڕوو بە ڕوو بوونەوەی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و كێشانەی كە دێتە ڕێگایان

 

hemn.jpg

hemn2.jpg

hemn3.jpg

hemn4.jpg

hemn6.jpg

hemn7.jpg

hemn8.jpg

hemn9.jpg

hemn5.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received