سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

یاسایی ڕێكخراوە ناحكومیەكان دوای یەك ساڵ كارپێكردنی جارێكی تر دەست كاری دەكرێت


Print Friendly and PDF

یاسایی ڕێكخراوە ناحكومیەكان دوای یەك ساڵ كارپێكردنی جارێكی تر دەست كاری دەكرێت 

بەرواری  3 و 4 حوزیران 2014 ئەنیستۆتی ڕێفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) بەهاوكاری فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكان ۆرك شۆپ و كۆبونەوەیەكی فراوانی بۆ نوێنەرانی ڕێكخراوە ناحكومیەكان و پەرلەمان و نوێنەری ئاسایش ئەنجام دا لە هۆڵی ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت ((C.D.O)) لە شاری سلێمانی كە خۆشبەختانە چەندین نوێنەری ڕێكخراوەكان و ئەندام پەرلەمان و نوێنەری ئاسایش بەشدار بوون لەم كۆبوونەوەیەدا تیشك خرایە سەر ئەو ئاستەنگانەی كە دێتە ڕێی ڕێكخراوەكان وە بۆ چارەسەری ئەو كێشانە قسە لەسەر یاسای ڕێكخراوە ناحكومیەكان ژمارە (1) ساڵی (2011) دوای یەك ساڵ كارپێكردنی لە ئێستادا چاكردن لەو یاسایەدا دەكرێت كە لەدوای دەرچوونی ئەو یاسایەو كار پێكردنی (1800) ڕێكخراو لە هەرێمی كوردستاندا دەست بەكارەو وە (300) ڕێكخراوی تریش لە كاتی خۆگونجاندندان كە ئەمەش بۆ خۆی وەرچە خانێكی باشە بۆ كۆمەڵگا كە یەكەم پرۆژە پێشكەش بە فەرمانگە كراوە نزیكەی (500) ڕێكخراو سوود مەند بوون لەو پرۆژەیەیی پێشووی فەرمانگە ،

وە باس لەوە كرا دەبێت ڕێكخراوەكان كار لەسەر ئەو یاسایە بكەن ئەگر نا بە پێی مادەی (16) بڕگەی (2) ئەتوانێت فەرمانگە سزای ڕێكخراوەكان بكات كە دەبێت هەموو ڕێكخراوێك (4) دۆسیەی هەبێت (تۆماری ئەندامان ،بڕیارەكان ، بنەڕەتی ، ژمێریاری) وە هاوكات باسی لە كار و چالاكیەكانی ڕێكخراوەكان كرا وە ڕێكخراوەكان كار بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی كۆمەڵگا ئەكەن وە فشارە بەرامبەر دەسەڵات و حكومەت 

وە هەر لەو كۆبوونە وەیەدا باس لەوە كرا باشتر وایە بوجە لە فەرمانگە دیاری نەكرێت وا باشترە وەحدە ئیدارەی سەربەخۆی هەبێت بۆ بوجە وە هاوكات ئەو ڕێكخراوە بیانیانەش كە كار دەكەن پێویستە هەموو ساڵێك ڕاپۆرتی دارایی ڕێكخراوەكە پێشكەش بكات

وە چاكردنی ئەم یاسایە ئیشی پەرلەمانە وە ئیشی دەسەڵاتی تەنفیزیە وە قسەكردن لە سەر ئەم یاسایە كارێكە باشەو گرنگە چونكە یەكێكە لە یاسا باشەكانی خولی پێشوی پەرلەمان چونكە ڕێكخراوەكان كۆمەڵێك كاری حكومەت پڕدەكەنەوە

وەئامانج لەم كۆبوونەوەیە ئەوەیە بۆ باشتركردن و ئاسانكردنی كاری ڕێكخراوەكانە 

وتنەوەی وانە لە لایەن هەر یەك لە بەڕێزان  (دانا سعید سۆفی ) و(سەردار عبدول كەریم) نوێنەری بەشی تۆمار لە فەرمانگە و (گەشاو) نوێنەری بەشی پرۆژەكان لە فەرمانگە (عامر عبدوللە) نوێنەری بەشی یاسایی فەرمانگە

farmanga.jpg

farmanga 1.jpg

farmanga 2.jpg

farmanga 4.jpg

farmanga 3.jpg

farmanga 6.jpg

farmanga 8.jpg

farmanga 9.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received