سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خانزاد داڵدەدراوان فێری ڕازاندنەوە دەكات


Print Friendly and PDF

خانزاد داڵدەدراوان فێری ڕازاندنەوە دەكات

ڕێكخراوی رۆشنبیری كۆمەڵایەتی خانزاد، لەكاروچالاكییەكانی بۆ خزمەتكردن و هاوكاری ژنانی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی مانگێك و لەبەرواری 10/8 تاوەكو 10/9/2014 خولێكی فێربوونی ئارایشتگای بۆ 15 ژنی داڵدەدراوی نێو شێلتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو رێكخست

لەبارەی گرنگی خوولەكەوە ، محممەد حەمە صاڵح، بەڕێوەبەری چاودێری كۆمەڵایەتی كە لە ئاهەنگی كۆتای خوولەكەدا ئامادەبوو، گوتی " خوولی لەم جۆرە و خوولەكانی كاری دەستی و دروومان و ئیشی هەویر گرنگییەكی زۆری بۆ ژنانی داڵدەراو هەیە، باشتریشە كە پێشوەختە ئێمە لەم جۆرە كارانە ئاگادار بكرێینەوەن بۆئەوەی بەڕێنمایی و هاوكاریتان بەشداربین"

هاوكات سەركەوت عمر، بەڕێوەبەری توندوتیژی دژ بە ژنانی سلێمانی گوتی"  بەردەوامی ئەم جۆە كارو چالاكییانە گرنگی زۆری بۆ ژنان هەیە، چونكە لە دواجاردا سوودی دەبێـت بۆ داهاتوویان و ئیدی چاوەڕێی دەستی كەس نابن و خۆیان بژێوی بۆ خۆیان پەیدا دەكەن. گوتیشی " پێویستە هەماهەنگی و  كاری هاوبەش لەنێوان ئەم رێكخراو و سەنتەرانەو حكومەتدا هەبێت ، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەرووی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە كاری باشتر بۆ ژنان بكرێت"

لە ئاهەنگی كۆتایی خوولەكەدا شیلان عبدوڵا علی ، بەڕێوەبەری شێلتەری داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو ئامادەیبوو، خەڵاتی رێزلێنان و سوپاسگوزاری خانزاد بەخشرایە مامۆستایانی خوولەكە، سەرجەم ئەو ژنانەی كە بەشدارییان كردبوو بڕوانامەی بەشدارییان پێدرا

 

keshwar 4.jpg

keshwar 9.jpg

keshwar 3.jpg

keshwar 5.jpg

keshwar 7.jpg

keshwar 8.jpg

keshwar 1.jpg

keshwar 2.jpg

keshwar 6.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received