سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

لە ڕۆژی جیهانی كچان 3 خانم خەڵات كرا


Print Friendly and PDF

لە ڕۆژی جیهانی كچان 3 خانم خەڵات كرا 

بۆ یەكەم جار لە سلێمانی ساڵ یادی كچان كرایەوە

بۆ یەكەم جار لە سلێمانی ساڵ یادی كچان كرایەوە ، بە سپۆنسەری ئاژانسی ئەمەریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و لە ڕێگەی بەرنامەی بەشداری كردنەوە بە هاوبەشی (ڕێكخراوی گەشەپێدانی ئابوری كوردستان)  11 / 10 / 2014 ڕۆژی جیهانی كچ لە هۆڵی میوانخانەی مەم و زین خەڵات بەخشرایە 3 چالاكوان بە ئامادەبوونی چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و ژنان و خانمان و ئافرەتان چەندین ژنانی چالاكوان و خویندكاری 12 ئامادەی خوێندنگای ڕازاوەی كچان ، وە دەست پێكی مەڕاسیمەكە لە لایەن هەریەك لە بەڕێزان (حسام حكیم بەرزنجی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی KEDO و خاتوو نەرمین عوسمان وەزیری پێشوی پەروەردە و خاتوو ڕوناك فەرەج ئەندامی ئەنجومەنی باڵای خانمان ، باس لەم ڕۆژە كرا وە ئاشنا كردنی بەشداران بە ڕۆژی جیهانی كچان وە ڕونكردنەوەی دیدی حكومەت دەربارەی پرسی كچان و یەكسانی جێندەری وە گفتوگۆ لەسەر پرسەكانی كچان وە بەگشتی باس لە گیروگرفتەكان كرا كە ڕوبەڕوی كچان دەبنەوە چۆنیەتی  چارەسەركردنی پرسەكانی ژنان  

حسام حكیم بەرزنجی : بەڕێوەبەری رێكخراوی KEDO  گوتی ئەو (3) خانمەیی كە لەم ڕۆژەدا خەڵات كران شتێكی ڕەمزیە وەك سمبوڵێك وایە هاندەرێكە بۆ بەردەوام بوون یان لە كارەكەیان ، حسام حكیم گوتیشی لە هەموو بۆنەكانی ژنان ئەگەر پشت گیریمان هەبێت بەردەوام ئەبین لەم جۆرە كارانە 

لە كۆتایی مەڕاسیمەكەدا خەڵاتی ڕۆژی جیهانی كچ بەخشرایە هەریەك لە پەیوەست عارف پارێزەری ڕێكخراوی هارتلاند ئەندامی گروپی ژیان و هەرەس ئارام عەلی پارێزەر لەرێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد كلسوم موراد چالاكوانی ژنان و بەرپرسی نوسینگەی رانیەی رێكخراوی راگەیاندن و روناكبیری ژنان

h.jpg

ha.jpg

har.jpg

hara.jpg

harass.jpg

harasss.jpg

harassss.jpg

harassssss.jpg

 

 



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received