سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ئەو خولانەی خانزاد كە خزمەتی گەیاندوە بە ژنان هەر لەسەرەتای دروست بونیوە


Print Friendly and PDF

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی خانزاد

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری كۆمەڵایەتی خانزاد، لەسەرەتایی دروست بوونیەوە لە هەوڵی ئەوەدابووە ڕەوشی ڕۆشنبیری ژنان بەرەو ئاسۆیەكی رۆشنتر ببات كە لەو كاتەی ئەم ڕێكخراوە دەستی كردووە بەم كارە زۆر نامۆبووە ،ژنان بچن بۆ شوێنێكی وا كە كافتریایەكی تایبەت هەبوو ژنان كاتێكی خۆشیان پێكەوە بەسەر ئەبرد وە لەگەل ئەوەدا كردنەوەی خول زۆر بەپێویستمان زانی بەردەوام بین كە پرۆژەیەكی تر لەوە گرنگتر هەستاین بە كردنەوەی (نەهێشتنی نەخوێندەواری) كە ئەم بنكەیە هەر لەناو ڕێكخراوی خانزادا بووە كە چەندین ژنان بەهۆی باری ئابوری و شەڕی ناوخۆ و ئاوارەبوون خوێندنیان فەوتابوو سوود مەند بوون لەم خوێندنە بەسەركەوتووی كە لە ساڵی (1999 تا 2007) كە خوێندنی ئێواران كرایەوە ئەم بنكە یەمان تەسلیمی پەروەردە كرد وە كردنەوەی ئەو خولانەی ڕێكخراوی خانزاد هەستاوە بەكردنەوەی هەر لە سەرەتایی دروست بوونیەوە (خولی زمانی ئینگلیزی، خولی خەیاتی ، خولی ئارێشگا ، خولی كۆمپیتەر ، خولی سایەقی ، خولی لەش جوانی ) خانزاد بەبەردەوامی ئەم خوولانەی كردۆتەوە كە بە هەزاران ژن لەم خولانە سودمەند بوون . ئیتر لە دوای ڕژێمی بەعس و كوردستان كرایەوە بەڕوی ووڵاتان ژنان هۆشیاریان وەرگرت سەنتەری تر كرایەوە بۆ ئاستی ڕشنبیری ژنان بەو هۆیەوە وردە وردە خولەكان بەرەو كەم بوونەوە ڕۆشت بەڵام لایەزار ئیستاش بە بەردەوامی (خولی لەش جوانی ) هەر بەردەوامە ڕۆژانە ژنان ڕووكەنە ئەم سەنتەرە ..

خانزاد2.jpg

 

 

 



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received