سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خانزاد خولێكی تایبەت بۆ چاودێرانی خانەی داڵدەدانی ژنان دەكاتەوە


Print Friendly and PDF


پەرێز سابیر

لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانیدا ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە بەرواری( 13/9/2015 )خولێكی 10 رۆژی بۆ پێگەیاندن و باشتركردنی چاودێرانی خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراو كردەوە لە هۆلێ‌ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی....

دەستپێكی خولەكەش بە باسێكی تایبەت لەسەر پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان بوو لەلایەن (د. عالیە فرج مستەفا)، كە تێیدا تیشكخرایە سەر پایە گرنگەكانی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، سەبارەت بەو باسەو گرنگی ئەم خولە 

مامۆستای زانكۆ د. عالیە فەرەج بە خانزادی ڕاگەیاند: ئەو كەسانەی كە وەك چاودێر لەم دامەزاوانە كارەكەن لە جیاتی ئەوەی ئەو تێڕوانینەی هەبێت كە بارێكی  قورسە بەسەر شانیەوەو ڕۆژانە دێتە دەوام ،ئەم تێڕوانینە ئەگۆڕێت و ئەبێت بە یەكێك لە قەزیەكانی ژیان، هەموو سەركەوتنێكی لەگەڵ كەیسەكاندا خاڵێكی ئیجابی دروست ئەكات لەسەر ژیانی لەسەر مەعنەویاتی لەسەر بیر كردنەوەی چاودێرەكە، بە جۆرێك كە لە جیاتی ئەوەی بێزاربێت بەرامبەر كەیسەكان هەوڵ ئەدات و حەز ئەكات بزانیت ڕۆژانە چەندە سەركەوتنی بەدەست هێناوە، ئەم دوو تێڕوانینە زۆر جیاوازەو خاڵێكی تر ئەوەیە ئەو كەسانەی كار لەم كەیسە هەستیارانە ئەكەن، چونكە كەیس و ژیانی ژنان شتێكی هەستیارەو زۆرجار بە هۆی دووبارەبوونەوەو بەردەوامیان لە كارەكانیان توشی بارێكی دەروونی ئەبن و هەست ئەكەن پەراوزێوخراون.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ لەبەر ئەو هەستە نائارامەی كە لەئەنجامی زۆر دووبارەبوونەوەی كارەكەیان لەمجۆرە دامەزراوانەدا بە پێویستی زانی كە ئەم جۆرە خولانە هەبن و كار لەسەر لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیان بكرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو دامەزراوەیە لەبەر ئەوەی شوێنەكە لە ڕووی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە هەستیارو ناسكە، پێویستی بە راهێنانی پێشوەخت هەیە بۆ ناساندنی بە كارەكەیی و  پێویستی بە چەن لێهاتوویی هەیەو وای لێبكرێت دەرهاویشتەكانی و فیدباكی ئەم كارە بە هەند وەربگیرێت لە ژیانیان نەك وەك كارێكی لا وەكی یان فەرامۆشی بكات وە هەروەها وای لێبێت تێبگات ئەم كارە بە هایەكی بەرزی هەیە.

mnhddf.jpg

nbhgfkj.jpg

njhk.jpg

nnbgfdd.jpg

 

پەرێز سابیر"، بەرپرسی ماڵپەری خانزاد
فۆتۆ "، ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received