سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سێیەم رۆژی خولی چاودێرانی خانەی داڵدەدانی ژنان بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

پەرێز سابیر

لە سێیەم رۆژی خولی چاودێری خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراودا باس لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان و چۆنیەتی بەرگرتن لە توندوتیژی خێزانی كرا.

لەدرێژەی چالاكیەكانی رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد دا رۆژی  15/9/2015  سێیەم رۆژی خولی چاودێری خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو لە هۆڵی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو, تیایدا د.عالیە فەرەج – مامۆستای زانكۆ  باسی لە توندوتیژی لە پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان و كاریگەری لەسەر خێزان كرد و رونیكردەوە: توندوتیژی لەناوخێزاندا بەهەر فۆرمێكی توندوتیژی بكرێت كارگیەی لەسەر منداڵا دادەنێت بە تایەبتی ئەو منداڵانەی لە خوار تەمەنی 12 ساڵەوە بن. وتیشی: توندوتیژی وا لە منداڵەكە دەكات هەست بە نائارامی بكات و متمانەی بە پاڵپشتی خێزانەكەی كەمبێتەوە.

د. عالیە فەرەج ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: خێزان دوو ئەركی هەیە بەرامبەر بە منداڵا یەكەم سەرچاوەی سۆز و خۆشەویستییە, دووەم پشتگیری و متمانە دروستكردن بۆ منداڵا ئەگەر ئەم دوو ئەركەشی جێبەجێ‌ نەكرد ئەوا دەكرێت خۆی بكەری تونوتیژی بێت.

باسی لەوەشكرد: ئەو توندوتیژیانەی لە نێوان دایك و باوكدا روودەدات لە سەدا 85 وا لە منداڵا دەكات دوای گەورەبوونیان ئەوانیش كەسانی توندوتیژبن و هەمان رەفتارەكانی دایك و باوكیان دووبارە بكەنەوە.
 
سەبارەت بە كاریگەری باری دارایی و ئابوری لەسەر توندوتیژی , د. عالیە فەرەج رونیكردەوە: پارە ئەگەر توندوتیژی كەمكاتەوە كاتیە چونكە قەناعەتی مرۆڤ بەرامبەر بە پارە هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی نەك خودی پارە خۆی.
هەر سەبارەت بە ئەنجامدانی توندوتیژی خێزانی ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: تونوتیژی پەیوەندی بە رەگەزی مرۆڤەوە نیە ژنە یاخود پیاو , بەڵكو توندوتیژی پەیوەندی بە فۆرمی كەسەكە خۆیەوە هەیە.

bhgd.jpg

1bgf.jpg

 

 

 

 

cgdre.jpg

 

پەرێز سابیر"، بەرپرسی ماڵپەڕی خانزاد
فۆتۆ"، ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received