سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولی چاودێرەكان لە پێنجەم رۆژی خۆیدا باسی جۆرەكانی زیرەكی و میكانیزمەكانی كرا


Print Friendly and PDF

پەرێز سابیر
لەچوارچێوەی كاروچالاكییەكانیدا ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد پێنجەم ڕۆژی خولی چاودێری خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو لە هۆڵی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەرەتا د. عالیە فەرەج مستەفا بە باسێك لەسەر جۆرەكانی زیرەكی و میكانیزمی گەشەپێداننی كرد تیشكی خستە سەر جۆرەكانی زیرەكی و میكانیزمی گەشەپێدانی ،

 د. عالیە فەرەج  مامۆستای زانكۆ بە خانزادی راگەیاند: دووشت لە خێزاندا كاریگەری هەیە یەكەم دەبێت هەل بڕەخسێنێت بۆ گەشەپێدان دووەم هەل و مەرجێكی گونجاو بۆ زیرەكی ، ئەگەر خێزان كەشێكی هاوسەنگ و ئارام دابین بكەن لە ناو خێزانەكان ئەو كات زیرەكیە كانی منداڵەكانیان دەتوانن دەست نیشان بكەن ، چونكە چەند جۆرێك زیرەكی هەیە كە پێمان دەڵێن كەسایتی ئەو منداڵە لە ڕووی زیرەكیەوە لە ناو خێزانەكانیاندا لە ناو قوتابخانەكاندا تا بزانن ئاستی زیرەكیە كانیان كامەنەن ،

 ئەگەر خێزانێك قسەی ڕەق و تەریق كردنەوە بەكار بهێنێت كاریگەری لەسەر زیرەكی هەیە؟ مامۆستای زانكۆ وتی: ئێمە دە جۆر پەروەردەمان هەیە بەم جۆرە دەلێن پەروەردەی ناتەندروست چونكە زەبرو لێدان و مڕوومۆچی مەلامیحی دەمووچاو كاریگەری لەسەر كەسایەتی و پاشكۆی ئەو منداڵە دروست دەكات ،

دابین كردنی پێداویستی ژیان كاریگەری لەسەر زیرەكی دەبێت؟ ئەو مامۆستایەی زانكۆ وتی دابین كردنی پێداویستی ژیان لە هۆكارە سەرەكیەكان نین بۆ زیرەكی چونكە زیرەكی ئاستی بژێوی دیاری ناكات ، ئەگەر هەژبێت واتا باری ئابوری ئەو خێزانە باش بێت و هەموو پێداویستیەك بۆ ئەو منداڵە دابین بكات ئایا خراوەتە ئەوەی كە خێزانێكی ئارام و كەشێكی ئارام بەرهەم بهێنێت .

 

 

 

 

dftop.jpg

hhjkl.jpg

 

پەرێز سابیر "، بەرپرسی ماڵپەڕی خانزاد
فۆتۆ "، ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received