سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

جۆرەكانی كەسایەتی بۆ چاودێرەكانی ناو شێڵتەر باسكرا


Print Friendly and PDF

پەرێز سابیر 
لەچوارچێوەی كاروچالاكییەكانیدا ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد شەشەم  ڕۆژی خولی چاودێری خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو لە هۆڵی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە خولەكەدا د. عالیە فەرەج مستەفا - مامۆستای زانكۆ بابەتێكی  لەبارەی جۆرەكانی كەسایەتی و پۆلێن كردنی كەسایەتی خستەڕوو.

 د. عالیە فەرەج رونیكردەوە: كە جۆرەكانی كەسایەتی ئەو ڕواڵتە كۆمەڵایەتیەیە كە ڕۆژانە هەریەكە لە ئێمە مامەڵەی پێوە دەكەین لە گەڵ كار ئەكتەرە كۆمەڵایەتیەكەی چوار دەورمانا لەبەر ئەوە ئاشنا بوون بە خودی كەسایەتی و پێكهێنەرە سەرەتاییە كانی چیە ، دوای پۆلێن كەسایەتیەكان دیاری دەكرێت چونكە چەند پۆلێنێكمان هەیە لەسەر بنەمای دەرون زانی تاكەكەیە لەوانە لایەنی دەرونی چەند پۆلێنێكمان هەیە لەسەر بنەمای ڕەفتاری كۆمەڵایەتی پۆلێنێكی تر هەیە لەسەر بنەمای هەردوكێتی تێكەڵی ئەكات لەسەر بنەمای دەروون ناسی و كۆمەڵ ناسی چونكە گرنگە بزانیت لەسەر چبنەمایەك پۆلێن كراوە ئەم كەسایەتیە ، ئەوكات ئەزانرێت لەسەر چبازنەیەكی كۆمەڵایەتی ئەم پۆڵێن كردنە كراوە ،

 د.  عالیە  : ووتی بەگشتی ئەم پۆڵێن كردنە كاریگەری ئەبێت لەسەر پەیجە كۆمەڵایەتیە كان و كارلێكە كۆمەڵایەتیەكان دا بۆیە ئاشنا بوون بە پۆلێن كردنی ئاشنا بوونە بە خودی كەسایەتی پێكهاتەكانی لە گەڵ فۆڕمەكانی كەسایەتی كە یەكێكە لەو ڕێكارانەی كەسایەتی خۆمانی پێ كارا دەكەین لە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و بەریەك كەوتنە كۆمەڵایەتیەكانی ڕۆژانەماندا لەگەڵ چوار دەورماندا .

 

 

 

 

پەرێز سابیر "، بەرپرسی ماڵپەڕی خانزاد



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received