سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولی لە شجوانی لە چاكسازی ژنان كۆتایی هات


Print Friendly and PDF

خولی لەشجوانی
لە چاكسازی ژنان كۆتایی هات
پەرێز سابیر
لە چەند رۆژی رابردوودا ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوكاری ڕێكخراوی ڕەشاقەو لەشجوانی، خولێكی لەشجوانی لەناو چاكسازی كۆمەڵایەتی كردەوە، خولەكەش بۆ بەشی ژنان و گەنجانی ناو گرتوخانەی چاكسازی كۆمەڵایەتی سلێمانی بوو، سوودمەندانی خولەكەش (11 ژن) و (11 منداڵی نەوجەوانان) و (21گەنج) بوون 

ئامانج لەكردنەوەی ئەم خولە لەناو بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی بۆ ئەوە بوو  ژنان و گەنجان و نەوجەوانان سەرقاڵ بن و كەمێك كێشەكانیان لە بیر بكەن و هۆكارێكی گرنگیشە بۆ سەلامەتی تەندورستییان، كە بەشێكی زۆری ناو ئەم چاكسازییانە بەهۆی بێ‌ جوڵەییەوە زۆرجار تووشی گرفتی تەندروستی دەبن.

 لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری چاكسازی كۆمەڵایەتی سوپاسی خانزادی كرد لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی بەم بەڕێوە بەرایەتیەی گەیاندووەوجێگەی باسە ئەم خولە بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام بوو و سودێكی زۆری هەبوو  بۆ ئەو كەسانەی بەشدارییان لە خولەكەدا كرد..

asopuy.jpg

spout.jpg

 

پەرێز سابیر "، بەرپرسی ماڵپەڕی خانزاد
فۆتۆ"، گۆنا ابوبكر ساڵح"، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و مناڵانی سلێمانی

 

 



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received