سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولێك بۆ ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی ژنان دەكرێتەوە


Print Friendly and PDF

خولێك بۆ ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی ژنان دەكرێتەوە

پەرێز سابیر

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد خولێكی ( 6 ڕۆژ) ی بۆ ئەفسەرانی بەڕێویبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان دەكاتەوە، ئەوەش لەچوار چێوەی كارو چالاكیەكانیدا .

خولەكە ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری 3 / 4 / 106  بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە لەناو بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بەڕێوەچوو تایبەت بوو بەئەفسەرانی بنكەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەلات.

خولەكە لەژێر ناوی بەخشینی زانیاری بۆ ئەفسەرانی ناو بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان ، بابەتەی ئەمڕۆ ، لەلایەن مامۆستا سڵاح حسن ڕەحیم چارەسازی دەرونی سەرپەرشتی وترایەوە .

ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەپایە گرنەكان كرد لەكاتی راپەڕاندنی ئەركەكانی ئەفسەراندا ، تەوەری بابەتەكان تایبەتبوو بە گوێگرتن لەگەڵ دۆسیەكاندا و هاوسۆزی ئەو كەسانەی توشی رووداوی نەخوازراو دەبنەوە، هەروەها چۆنیەتی  گوێگرتن لەكەسەكان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی
چارەسەرو نهێنی پاراستنی كەسەكان.

لەو خولەكەدا هەریەكە لەئەفسەرانی ملازم و نەقیب و رائید وو ژمارەیەك  توێژەری دەرونی و توێژەری كۆمەڵایەتی بەشدار بوون .

 

 

senam.jpg

سينةمم.jpg

 

سين.jpg

smnm.jpg

smmmm.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received