سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

لە سێیەم ڕۆژی خول باس لە گرنگی دامەزراوەیەكی بەرەنگار بوونەوەی خێزانی كرا


Print Friendly and PDF

لە سێیەم ڕۆژی خول باس لە گرنگی دامەزراوەیەكی بەرەنگار بوونەوەی خێزانی كرا

پەرێز سابیر

لە سێیەم ڕۆژی خولی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان باس لە ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وەك ئەركێكی نوێی‌ حكومەت چیە .

لە درێژەی چالاكیەكانی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد ، بەرواری 5 / 4 / 2016 سێ‌یەم ڕۆژی خولی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بەڕێوە چوو .

تیایدا سامان ساڵح _ رۆژنامە نووس _بەڕێوەبەری ڕێكخراوی كورد ماد بۆ گەشەپێدانی كلتوری دیموكراسیەت _ باسی لە ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كرد وەك ئەركێكی نوێی حكومەت : كە یەكیكێكە لەو ئەركە گرنگانەی كە حكومەت لەسەر شانێتی كە ئامانجی  ڕێك خستنی كۆمەڵگایە . وە لە ئەنجامی گەشەكردنی كۆمەڵگا داموو دەزگاكان بوونیان گرنگی پێدەدرێت كە ئەمە خۆی گرنگە كە حكومەت هەستی بە وەكرد كە كێشەی ژنان و خێزان بە تەنها بە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی چارەسەر ناكرێت كە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە ژێر ڕۆشنای قانونی ژمارە ٨ ساڵی٢٠١١ دروست كراون بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەی خێزانی بكرێت .

ئەو ڕۆژنامە نووسە گووتی گرنگە ئەو كارمەندانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتیەكی وادا كاردەكەن بتوانن تۆڕێكی پەیوەندی دروست بكەن لەگەڵ  ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای  مەدەنی و دام و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە ئامانجی وەرگرتنی زانیاری و كەم كردنەوەی توندوتیژی و سەقام گیر كردنی كۆمەڵگا لە ڕێگەی ئەم جۆرە خولانەوە .

سة.jpg

سةل.jpg

سةلا.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received