سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سمیناری لێكۆڵەرەوانی پۆلیس و ئەفسەران لە كفری بەسەركەوتوویی كۆتای هات


Print Friendly and PDF

سمیناری لێكۆڵەرەوانی پۆلیس و ئەفسەران لە كفری بەسەركەوتوویی كۆتای هات

پەرێز سابیر :

بەرواری 24 / 7 / 2016 كۆتایی بەسمیناری هێزەكانی پۆلیس لە مۆزەخانەی كلتوری شار لە كفری كۆتایی هات .

لە چوارچێوەی كاروچالاكیەكانی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد زنجیرە سمینارێكی ( 5 رۆژ ) ی كۆتای هات بە هاوكاری ڕێكخراوی مۆدێكاڵ مۆندیال و ڕێكخراوی bmz ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بۆ لێكۆڵەرەوانی پۆلیس و ئەفسەرەكانی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی كفری  .

لەوبارەیەوە نەقیب فریاد هیدایەت لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی كفری و مامۆستای خول  وتی كردنەوەی ئەم جۆرە خول و سمینارانە بۆ پۆلیس و ئەفسەرانی شاری كفری بۆ زیاتر زانیاری بەخشین و بەهێزكردنی توانایی لێكۆڵەرەوان زۆر گرنگە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد كە بەداخەوە كە تائێستا كەمترین ڕێكخراو كاریان بۆ ئەم ناوچەیە كردووە و كەمترین خزمەت گوزاریان پیشكەش كردووە .

ئەو بابەتانەی پێشكەش كران لەم پێنج ڕۆژەدا بریتی بوون لە ( لیكۆلینه وه له كیشه خیزانیه كان به پئ ی یاسای بەرنگاربوونەوەیی توندوتیژی و سیفاتی لیكۆله ر , شرۆڤه ی یاسای شیوازی دادگایكردنی سزایی ، هەروەها باس لە چۆنیه تی هه لس وكه وتی لیكۆله ر له رووی ده رونیه وه له گه ل قوربانی و تۆمه تبار ، پزیشكی دادوەری لێكۆڵینەوە ، پشكنین و هێڵكاری شوێنی ڕووداو  ) پێشكەش كران .

به ئاماده بوونی قایمقامی كفری و لێبرسراوانی هه ردوو كۆمیته ی رێكخستنی كفری و رابه رین و به رێوه به رانی  پۆلیسی كفری و ئاسایشی كفری و بەڕێوەبەرایەتی هاتوجۆی كفری و  بەڕێوەبەری كارتی زانیاری كفری براوانامه بەخشرایە به شداربوانی خول .

ب 1.jpg

ب2.jpg

ب3.jpg

ب4.jpg

ب5.jpg

ب6.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received