سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولی فەرمان بەرانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی و نوسینگەكانی گەرمیان كۆتای هات


Print Friendly and PDF

خولی فەرمان بەرانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی و نوسینگەكانی گەرمیان كۆتای هات

پەرێز سابیر :

بەرواری 11 / 8 / 2016 ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوكاری ڕێكخراوی میدیكا مۆندیال و وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابوری و گەشە پێدان bmz و ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی خولێكی پێنج ڕۆژی بۆ فەرمانبەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و نوسینگەكانی سنوری گەرمیان كۆتایی هات .


  كۆتایی خولەكە لە لایەن "د. عالیە" ماۆستای زانكۆوە بابەتێكی تایبەت بە "پاراستنی نهێنی" پێشكەش بە بەشداربووان كرا كە ئەو بابەتە كۆڵەكەی كاری وەرگرتنی كەیسەكانی توندوتیژی و چارەسەركردنیانە.

لە وانەكەدا "د. عالیە" بە وردی تیشكی خستەسەر قۆناغەكانی پاراستنی نهێنی و چۆنێتی دروستكردنی متمانەو هەروەها وەرگرتنی زانیاری و چۆنێتی پێدانی چارەسەر لە گەڵ چەند پرسێكی دیكەی گرنگ بە بابەتەكەوە.
بابەتەكە جێی خۆشحاڵی زۆری ئامادەبووان بوو هەروەها پێكەوە گفتووگۆی چڕوپڕی لەبارەوە كرا.

دواتر لە لایەن ستافی رێكخراوی خانزادەوە سوپاسی بەشداربووانی خولەكە كرا و هیوایان خواست وانەكان هۆكاری زیادبوون و دەوڵەمەندكردنی زانیارییەكانی كارمەندان و فەرمانبەرەكان بێت بۆ ئەوەی پێكەوە هەمووان بتوانن باشتر چارەسەری كێشەكانی توندوتیژی بكەن.


 لەم خولەدا پێنج وانە پێشكەش كران كە بریتی بوون لە مافی مرۆڤ، جێندەر، راگەیاندن، هونەری چاوپێكەوتن، پاراستنی نهێنی". مەبەست لە پێشكەشكردنی ئەم بابەتانە بۆ باشتر بەرێوەچوونی ئیشوكاری ئەو كەیسانەی توندوتیژی ڕوودەكەنە بەرێوەبەرایەتی و نووسینگەكانی توندوتیژی لە گەرمیان و هەروەها وشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و رێەگرتن لە توندوتیژی.

لە كۆتایدا بڕوانامە بەسەر بەشدار بووی خولەكەدا دابەشكرا ، كە ( 14 ) فەرمانبەر و كارمەندی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و نوسینگەی سنوری گەرمیان تێیدا بەشدار بوون .

qwatt1.jpg

qwattt 2.jpg

qwatt3.jpg

qwattt4.jpg

qwattt5.jpg

qwatt6.jpg

qwattt 7.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received