سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولێکی ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی دەروونی لە سلێمانی دەكرێتەوە


Print Friendly and PDF

خولێکی ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی  دەروونی لە سلێمانی دەكرێتەوە

پەرێز سابیر "

سەرلە بەیانی 4 / 9 / 2016 ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوكاری ڕێكخراوی میدیكا مۆندیال و وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابوری و گەشە پێدان bmz و ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی خولێکی ( 5 ) ڕۆژی لە مۆتێل تایتانیک لە سلێمانی کردەوە .

ئەم خولە لە ژێر ناوی ( ڕاهێنانی ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی دەروونی )  کە لە لایەن دەرووناس ( پێترا وێنسج ) دەوترێتەوە ، لەم خولەدا باس لە چەند بابەتێکی گرنگ دەکرێت وەک ( هاندەرو توانای بوون بە ڕاوێژكار ، پرنسیپەكانی ڕاوێژكاری سایكۆلۆجی سایكۆلۆجی بەروارد بە پشگیری تەندروستی دەروونی ، زانیاری سەرەكی بۆ كێشەكانی خزمەت وەرگر ، توانا سەرەكیەكانی ڕاوێژكاری گوێگرتنی چالا و پوختەكردن ) که باس کردنی ئەم بابەتانە گرنگە بۆ ئەو که سانەی کە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ کەیسدا دەکەن و لە ڕووی دەروونی کاریگەریان هەیە لە سەر تویژەر  و پاریزەر .

بەشداربووانی ئەم خولە پارێزەر و توێژەرانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی گه رمیان توێژەرانی خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراو تێدا بەشدارن .

petra 1.jpg

petra 2.jpg

petra 3.jpg

petra 4.jpg

petra 5.jpg

petra 6.jpg

petra 7.jpg

petra 8.jpg

petra 9.jpg

petra 10.jpg

petra 11.jpg

 

petra 13.jpg

petra 14.jpg

petra 15.jpg

 

petra 16.jpg

 

petra 12.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received