سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولی ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی دەروونی كۆتایی هات لە سلێمانی


Print Friendly and PDF

خولی ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی دەروونی كۆتایی هات لە سلێمانی

پەرێز سابیر "

بەرواری 8 / 9 / 2016 خولی ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی دەروونی لە هۆتێل تایتانیك لە سلێمانی كۆتای هات .

لە چوار چێوەی كاروچالاكیەكانی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد خولێكی ( 5 ڕۆژ )ی  بە هاوكاری ڕێكخراوی میدیكا مۆندیال و ڕێكخراوی  bmz و ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بۆ توێژەران و پارێزەر كردەوە  .

ئەم خولە لە ژێر ناوی ( ڕاهێنانی ڕاوێژكاری كۆمەڵایەتی دەروونی ) كە لە لایەن دەرووناس ( پیترا وێنسج ) ووترایەوە لەم خولەدا باس لە چەند بابەتێكی گرنگ كرا ( هاندەرو توانای بوون بە ڕاوێژكار ، پرنسیبەكانی ڕاوێژكاری سایكۆلۆجی  بەروارد بە پشتگیری تەندروستی دەروونی ، زانیاری سەرەكی بۆ كێشەكانی خزمەت وەرگر ، توانا سەرەكیەكانی ڕاوێژكاری و گوێگرتنی چالاك و پوختەكردن ) كە باس كردنی ئەم بابەتانە گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ كەیسدا دەكەن و لە ڕووی دەروونی كاریگەریان هەیە لەسەر توێژەر و پارێزەر .

لە كۆتایدا لە لایەن نوێنەری سەرەكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە ئەڵمانیا خاتوو ( كارین ملودۆخ ) سوپاسی مامۆستای خول ( پیترا وینسج ) كرا كە لە ئەڵمانیاوە هاتووە بۆ پێشەشە كردنی ئەو بابەتە گرنگانە و ئەو زانیاریانەی بە خشیە ئێوە وە سوپاسی بەشدار بوانی كرد ، خاتوو كارین ملودۆخ " گووتی" تەواو كەری ئەم خولە لە داهاتوودا لە لایەن هەمان مامۆستا ( پیترا وێنسج ) لە مانگی 12 / 2016 وە لە مانگی 3 / 2017 درێژەی دەبێت تاوەك و باشتر لەم بابەتە گرنگانە تێبگەن كە پێویستە بۆ كار كردنی بەشدار بووان .

لە كۆتایدا لە لایەن خاتوو ( كارین ملودۆخ و پیترا وێنسج ) بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولەكەدا دابەشكرا كە ( 12 ) پارێزەرو توێژەرانی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و توێژەرانی خانزاد و توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی گەرمیان توێژەرانی خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو تێدا بەشداربوون .

marya 1.jpg

marya 2.jpg

marya 3.jpg

 

marya 4.jpg

marya 5.jpg

marya 6.jpg

marya 7.jpg

marya 8.jpg

marya 9.jpg

marya 10.jpg

marya 11.jpg

marya 12.jpg

marya 13.jpg

marya 14.jpg

marya 15.jpg

marya 16.jpg

 

marya 17.jpg

marya 18.jpg

marya 19.jpg

marya 20.jpg

marya 21.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received