سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولی چۆنیەتی لێكۆڵینەوە لە تاوان بۆ پۆلیس لە كەلار دەستیپێكرد


Print Friendly and PDF

خولی چۆنیەتی لێكۆڵینەوە لە تاوان بۆ پۆلیس لە كەلار دەستیپێكرد

پەرێز سابیر :

ڕێكەوتی 3 / 10 / 2016 لە چوار چێوەی كاروچالاكیەكانی ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوكاری ڕێكخراوی میدیكا مۆندیال و وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابوری و گەشەپێدان  bmz و ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی خولێكی بۆ پۆلیسی بنكەكانی قەزایی كەلار كردەوە .

یەكەم ڕۆژی خول لە لایەن " عەمید سەكەوت عمر ئەحمد " بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی بابەتێكی تایبەت بە چۆنێتی لێكۆڵینەوە لە تاوان خرایە روو .

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی بابەتەكەی لە ژێر ناوی ( چۆنیەتی لێكۆڵینەوە لە تاوان ) پێشكەشی ئامادەبوان كرد و باسی لە یاساكان و چۆنێـی دۆزینەوەی تاوان بار كرد ،

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا كە ئەم بابەتە بابەتێكی زۆر چڕە دەبێـت ئەم خولە كە چوار ڕۆژ دەخایەنێت درێژكراوەی ئەم بابەتەبێت تاوەك و بەشداربووان زیاتر سوود وەرگرن .

خولەكە بە بەشداری ( 25 ) لە ئەفسەر و كارمەندی پۆلیس لە بنكەكانی قەزای كەلار و دەوروبەری دەستی پێكردووە ماوەی چوار ڕۆژدەخایەنێت   .

hotel 1.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received