سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولیكی لیكۆلینەوەی بولیسی بەسەركەوتوویی لە کەلار كوتایی هات


Print Friendly and PDF

خولیكی لیكۆلینەوەی بولیسی بەسەركەوتوویی لە کەلار كوتایی هات

پەرێز سابیر :

بەرواری 6 / 10 / 2016 لە چوارچێوەی کاروچالاکیەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوکاری ڕێکخراوی میدیکا مۆندیال و وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری ئابوری و گەشەپێدان bmz و ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی خولی چۆنیەتی لێکۆڵینەوە کۆتایی هات .

ماوەی چوار ڕۆژی خولەکە لەلایەن عەمید سەرکەوت عمر ئەحمەد : بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی سلێمانی بابەتەکان لەسەر چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لە تاوان پێشکەش کرا .

عەمید سەرکەوت " گووتی " ئەم ڕاهێنانە تایبەندمەند بوو لە بواری لێکۆڵینەوەی تاوان کە بە پێی پلانی ڕاهێنانەکە لە ماوەی چوار ڕۆژی خولەکە باس لەو ڕێو شوێنە گرنگانە کرا كە دەبنە هۆکاری بەهێزکردنی توانای لێکۆڵەرانی پۆلیس و خستنە ڕووی بنەما زانستیەکانی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی ، هەروەها قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و سیفاتەکانی لێکۆڵەری سەرکەوتوو .

پاشان بابەتێکی گرنگ کە بریتی بوو لە وێنەی گرتنی جینائی و هەڵگرتنەوەی بەڵگەکانی تاوان وهێڵکاری شوێنی تاوان { المسرح الجریمە } و وەرگرتنی هەوڵی تاوان ، لە ڕاهێنانەکەدا لەلایەنی پراکتیکی چۆنیەتی گرتنی وێنەی شوێنی ڕووداو ئەنجام درا .

لە کۆتایدا بڕوانامە بەسەر بەشدار بوانی خولەکەدا دابەشکرا کە { 25 } لە ئەفسەرو کارمەندی پۆلیس لە بنکەکانی قەزای کەلار و دەوروبەری تێیدا بەشدار بوون .



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received