سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

هەردوو ڕێكخراوی خانزاد و هاوكاری بەردەوامن


Print Friendly and PDF

هەردوو ڕێكخراوی خانزاد و هاوكاری بەردەوامن

پەرێز سابیر "

هەردوو ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد و ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بەردەوامن لە چالاكیەكانیان و بەو هۆیەشەوە سەدان ژن لە ئاستە جیاوازەكان بەشداری دەكەن و لیی سودمەندبوون ، ئاماژە بەوە دەكرێـت ئەو جۆرە چالاكیانە بەردەوامیان دەبێت .

ڕێكخراوی خانزاد بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانی گەرمیان خولێكی دروومان و چەند سمینارێكی هۆشیاری بۆ ژنانی ئاوارە كردەوە لە كەمپی ئەڵوەندی دووو لە سنوری خانەقین .

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بەردەوامە لە پرۆژەكانی بۆ خزمەت كردنی ژنانی ئاوارە لە میانەی چالاكیەكانی خولێكی دروومانی بۆ ( 20 ) ژنی ئاوارە لە كەمپی ئەڵوەندی دوو كردەوە ، لەمیانەی ئەم خولەدا ڕێكخراوی خانزاد چەند سمینارێكی گرنگی پێشكەش بە ژنانی ئاوارەكرد كە بابەتەكانی سمینارەكە بریتی بوون لە ( توندوتیژی دەروونی و كۆمەڵایەتی ، یاسای توندوتیژی خێزانی ، هاوسەرگیری پێش وەختە و گرفتەیاساییەكان ، پاك و خاوێنی و تەندروستی ، شێرپەنجەی مەمك ) قسەكردن لەسەر ئەم بابەتانە بۆ ژنانی ئاوارە بۆ ئاشناكردنیان بە مافەكانیان و بەرچاو ڕوونیان بۆ یاسای توندوتیژی خێزانی و ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی خۆیان .


لە كۆتایدا بەشداربوانی خولی دروومانی بڕوانامە یان پێبەخشرا .

tarza1.jpg

tareza2.jpg

tarza3.jpg

tarza4.jpg

tarza5.jpg

tarza6.jpg

tarza7.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received