سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

كفری: خولی لێکۆڵینەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی كەرمیان كۆتایهات


Print Friendly and PDF

كفری: خولی لێکۆڵینەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی كەرمیان كۆتایهات

خانزا " پەرێز سابیر ;

خولی هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری كارمه‌ند و پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی بۆ  بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی کەرمیان كۆتایهات و بەڕێوەبەری نووسینگەی توندووتیژی دژی ژنانیشی لە کفری ده‌ڵێت خولێكی سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و رۆڵی باشی ده‌بێت.

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد خولێكی (5 ڕۆژ) ی بە هاوكاری رێكخراوی میدیكا مۆندیال و رێكخراوی bmz و رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بۆ ژماره‌یه‌ك پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان لە قەزای كفری كرده‌وه‌ و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  19ی كانونی دووه‌می 2017 خوله‌كه‌ كۆتایهات.

پێنجه‌م و كۆتا رۆژی خوله‌كه‌ لەلایەن فریاد هیدایەت، بەڕێوەبەری نووسینگەی توندووتیژیی دژی ژنان لە کفری بابه‌تی لێکۆڵینەوە پێشكه‌شکرا  .

بابه‌ته‌كانی تری خوله‌كه‌ش بریتی بوون له‌  (پاراستنی نهێنی و تەكنیكی تەركیز و دەروونی  و مامه‌ڵكردن ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی توندووتیژیی جه‌سته‌یی و سێكسی دژی ژنان) .

 بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌سه‌ر به‌شداربووانی خوله‌كه‌ دابه‌شكرا.

das1.jpg

das2.jpg

das3.jpg

das4.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received