سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خانزاد خولێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای توێژەران ده‌كاته‌وه


Print Friendly and PDF

خانزاد خولێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای توێژەران ده‌كاته‌وه

خانزاد- په‌رێز سابیر

سەرلەبەیانی رۆژی 23/4/2017 رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوكاری رێكخراوی میدیكا مۆندیال و وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ) و رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی خولێکی (5) رۆژه‌ی لە هۆتێل تایتانیکی شاری سلێمانی کردەوە .

خولەكه‌ به‌ناونیشانی (راهێنانی راوێژكاری كۆمەڵایەتی و دەروونی) بوو و لەلایەن دەروونناس (پێترا وێنسج) وترایه‌وه‌، بابه‌ته‌كانییش بریتی بوون له‌ (هاندەر و توانای بوون بە راوێژكار، پره‌نسیپەكانی راوێژكاری سایكۆلۆژی بەروارد بە پشتگیری تەندروستی دەروونی، زانیاری سەرەكی بۆ كێشەكانی خزمەتوەرگر و زەبری دەروونی ).

هه‌روه‌ك به‌شداربووانی خوله‌كه‌ش بریتی بوون له‌ "پارێزەر و توێژەرانی رێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان له‌ سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان له‌ گه‌رمیان و توێژەرانی خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێكراو  " .

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئەم خولە درێژەی دوو خولی پێشووە و وا بڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی تر له‌ مانگی ته‌موزدا دووباره‌ بووترێته‌وه‌.

uuulas 1.jpg

uuulas 3.jpg

uuulas 2.jpg

uuulas 4.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received