سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

سلێمانی: خولی زانستی دەرونناسی كۆتاییهات


Print Friendly and PDF

سلێمانی: خولی زانستی دەرونناسی كۆتاییهات

خانزاد- پەرێز سابیر "

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد بەهاوكاری رێكخراوی میدیكا مۆندیال و وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوكاری ئابووری و گەشەپێدان (BMZ) و رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی خولێکی 4  رۆژەیان لە مۆتێل تایتانیک لە سلێمانی کردەوە .

لە رۆژانی 9/7/2017  بۆ  13 /  7 / 2017  خولەكە لەژێر ناوی (راهێنانی راوێژكاری كۆمەڵایەتی- دەروونی) بەڕێوەبرد و لەلایەن دەروونناس (پێترا وێنسج) وانەكان دەوترانەوە.

بابەتەكانی نێو خولەكە بریتی بوون لە (هاندەر و توانای بوون بە راوێژكار، پرنسیپەكانی راوێژكاری سایكۆلۆجی و سایكۆلۆجی بەروارد بە پشگیریی تەندروستی دەروونی، زانیاری سەرەكی بۆ كێشەكانی خزمەت وەرگر، توانا سەرەكییەكانی راوێژكاری گوێگرتنی چالاك و پوختەكردن و ئەو كەیسانەی كە رووبەڕووی توندوتیژی سێكسی بوونەتەوە).

لە لێدوانێكیدا دەروونناسی ئەڵمانی پێترا وێنسج وتی "ئەم خولە لە  4 كاتی جیاوازدا پێشكەش كراوە بە گرنگم زانی ئەم خولەم لە كوردستانبێـت تابتوانم لە نزیكەوە كێشەكان دەست نیشان بكەین ".

بەشداربووانی ئەم خولە پارێزەر و توێژەرانی رێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد و توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی گەرمیان و توێژەرانی خانەی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشە لێكراو تێدا بەشداربوون.

lozan 1.jpg

lozan 2.jpg

lozan 3.jpg

lozan 4.jpg

lozan 5.jpg

lozan 6.jpg

lozan 7.jpg

lozan 8.jpg

lozan 9.jpg

lozan 11.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received