سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خـولـێـكی دروومان بـۆ 25 ژنـی ئـاوارە دەكـریـتـەوە


Print Friendly and PDF

خـولـێـكی دروومان بـۆ 25 ژنـی ئـاوارە دەكـریـتـەوە

پەرێز سابیر "

لە بەرواری 15 / 8 / 2017 ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەی توندوتیژی دژی ژنانی خانەقین خولێکی دروومانی و چەند سمینارێکی هۆشیاری بۆ ژنانی ئاوارە کردەوە لە کەمپی ئەڵوەندی 2 لە قەزایی خانەقین .

ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد بەردەوامە لە پرۆژەکانی بۆ خزمەتی ژنانی ئاوارە لە میانەی چالاکیەکانیدا خولێکی دروومانی بۆ { 25} ژنی ئاوارە لە کەمپی ئەڵوەندی 2 لە قەزای خانەقین کردەوە ، لەگەڵ بەشدار بووانی ئەم خولەدا ڕێکخراوی خانزاد چەند سمینارێکی گرنگی پێشکەش بە ژنانی ئاوارەکرد کە بابەتەکانی سمینارەکە بریتی بوون لە { توندوتیژی دەرونی و توندوتیژی ئابوری و یاسای باری كەسێتی عێراقی و مافی ژنانی تەڵاقدراو  و یاسای ژمارە 8 ی خێزانی هەرێمی كوردستان و پاك و خاوێنی و نەخۆشیەكانی ژنان و پزیشكی ژنان } .

ئەم خولە { 10 } ڕۆژ بەردەوام بوو وەلە کۆتایدا بەشدار بوانی خولی ئیشی دەست بڕوانامەیان پێبەخشرا .

ttww 1.jpg

ttww 2.jpg

ttww 3.jpg

ttww 4.jpg

ttww 5.jpg

ttww 6.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received