سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خانزاد خولی سۆپەرڤیوژن بۆ چەند رێكخراو و دامەزراوەیەك دەكاتەوە


Print Friendly and PDF

خانزاد خولی سۆپەرڤیوژن بۆ چەند رێكخراو و دامەزراوەیەك دەكاتەوە

خانزاد- پەرێژ سابیر "

رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە چالاكییەكانی بەردەوامە و بەو دواییانەش خولی سۆپەرڤیوژنی بۆ هەریەكە لە كارمەندانی رێكخراوی PDO و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە كەلار كردەوە .

رۆژی 27ئەیلولی 2017 رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد خولی سۆپەرڤیوژنی بۆ هەریەك لە كارمەندانی رێكخراوی PDO و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە كەلار كردەوە.

ئەو بابەتەی لە خولەكەدا وترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان و رێكخراوی PDO لە كەلار سەبارەت بە (تەكنیكەكانی چاوپێكەوتن) بوو كە لەلایەن وانەبێژ (د.كەریم مەدحەت ) پێشكەشكرا.

هەروەها لە رۆژی 28ی ئەیلول 2017 خولی سۆپە ڤیوژن لە رێكخراوی PDO لە سلێمانی بەڕێوەچوو سەبارەت بە (ئیتیكی كاركردن لەگەڵ كەیس) و لەلایەن وانەبێژ (د. لوقمان سوەیلی) پێشكەشكرا .

جێگای باسە رێكخراوی خانزاد خولی سۆپەرڤیوژن بۆ هەردوو ئۆفیسی رێكخراوی PDO لە كەلار و ئۆفیسی هەمان رێكخراو لە سلێمانی كردووەتەوە و خولەكەش مانگانە یەك رۆژ بەردەوامی هەیە .

hy1.jpg

hy2.jpg

hy3.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received