سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

خولی نەهێشتنی نەخوێنەواری لە كەمپەكان كۆتای هات


Print Friendly and PDF

خولی نەهێشتنی نەخوێنەواری لە كەمپەكان كۆتای هات 

خانزاد _ پەرێز سابیر "

خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری لەناو كەمپەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆتای هاتو كە ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو.

ڕێكخراوی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد لە درێژەی كاروچالاكیەكانیدا خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ ژنانی ناو كەمپەكانی سنوری گەرمیان كردەوە .

خولەكە لە ناو كەمپەكانی تازەدێ‌، قۆرەت و ئەڵوەندی 2 بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو ، 28 كانونی دووەمی 2018 كۆتای هات .

ئەم خولە بۆ فێربوونی ئەلف و بێ‌ و ژمارە  و تێگەشتنیان لە نوسین و خوێنەوە بۆ ئەوەی ڕۆژانە كارەكانی خۆیانی پێ رایبكەن.

 ئەو 30 ژنەی كە بەشدار بوون تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 55 ساڵیدابوو.

خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری هەفتەی سێ ڕۆژبوو كە هەفتەی  ڕۆژێ لەسەر بابەتێكی گرنگ وەك نەخۆشی ژنان و یاسای باری كەسێتی و توندوتیژی دەروونی و كۆمەڵایەتی سیمینار پێشكەشدەكرا.

بە پێی ئەو بەرنامەی رێكخراوی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی خانزاد داڕشتوە بڕیارە لە مانگی داهاتوو خولی تر لەسەر هەمان تەوەر بكرێتەوە.

du2.jpg

du3.jpg

du4.jpg

du5.jpg

du6.jpg

du7.jpg

du8.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received