سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

وۆرک شۆپێک بۆ سەنتەری راوێژکاریی خێزانی لە ھەولێر بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

وۆرک شۆپێک بۆ سەنتەری راوێژکاریی خێزانی لە ھەولێر بەڕێوەچوو
خانزادـ
رێکخراوی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی خانزاد و رێکخراوی ھاوکاری ئەڵمانی بەھاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان وۆرک شۆپێکی «٢» رۆژەیان بۆ سەنتەرەکانی راوێژکاری خێزانی لە ھەرێمی کوردستان لە ھۆتێل بێست لە ھەولێر بەڕێوەبرد.

وۆرك شۆپەكە كە لە رۆژانی 24-25/4/2019 بەڕێوەچوو بەرنامەكانی بەم شێوەیەبوون:
رۆژی یەکەم: باس لە توندوتیژیی ناوخۆیی و خێزانی و کێشەی خێزانی و خێزانییەکان و وەزیفەی خێزان لەسەردەمی جیھان گیریدا كرا كە لە لایەن دکتۆر لوقمان کەریم، توێژەری دەروونی و مامۆستای زانکۆ بابەتەکە پێشکەشکرا و رۆژی دووەم باس لە «خێزان لەنێوان یاسا و کۆمەڵگە و پاراستن و چاودێری» كرا كە بابەتەكە لەلایەن دکتۆر غازی سابر، راوێژکاری یاسایی و مامۆستای زانکۆوە پێشکەشکرا. 

رێکخراوی رۆشنبیری وکۆمەڵایەتی خانزاد پرۆژەکانی بەردەوامە بۆ سەنتەرەکانی راوێژکاری خێزانی و بڕیارە دوو مانگ جارێک وۆرک شۆپێکی لەم شیوەیە بەڕێوەببات و ئەو بابەتانەی کە بۆ ئەو سەنتەرانە گرنگن تیایاندا پێشکەش بکرێت وەک خزمەتگوزاری «یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەروونی».

300.jpg

yt1.jpg

yt3.jpg

yt4.jpg



وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received