سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

رێزلێنان بۆ رێكخراوی خانزاد كرا


Print Friendly and PDF

رێزلێنان بۆ رێكخراوی خانزاد كرا
خانزاد- پەرێز سابیر
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی مەڕاسیمێكی تایبەت بە زیاتر ناساندنی سەنتەری راوێژكاریی خێزانی و رێزلێنانی تایبەتی بۆ ئەو كەس و لایەنانەی كە هاوكاری سەنتەری راوێژكاری خێزانییان كردووە، رێكخست.

رۆژی 21/4/2019 بەئامادەبوونەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و بەڕێوەبەری نووسینگەكانی توندوتیژی و حاكم و پارێزەر و كارمەندانی توندوتیژی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاكانی راگەیاندن، مەراسیمی رێزلێنانی تایبەت بۆ ئەو كەس و لایەنانە كرا كە هاوكاری سەنتەرەكە بوون.

سەرەتا مەراسیمەكە بە فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری دەستیپێكردی كە تیایدا باسی لە كار و خزمەتگوزارییەكانی سەنتەری راوێژكاریی خێزانی كرد. دواتر كوردە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان وتەیەكی پێشكەشكرد و باسی لە درووستبوونی سەنتەری راوێژكاری خێزانی كرد و سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەشی كرد كە هاوكاری سەنتەرەكەیان دەكەن، هەروەك زۆر سوپاسی رێكخراوی خانزادی كرد كە هاوكارێكی باشی سەنتەری راوێژكاری خێزانییە لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین.

هەروەك لە مەراسیمەكەدا رێكخراوی خانزاد بەشێوەیەكی فەرمی رێزلێنانی پێشكەشكرا.

dp1.JPG

dp2.JPG

dp3.JPG

dp5.jpg

dp4.JPG

dp7.JPG


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received