سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

شوان كەمال ئازارەكانی ژنانی گەرمیان دەكات بە پەیكەر


Print Friendly and PDF

 

شوان كەمال ئازارەكانی ژنانی گەرمیان دەكات بە پەیكەر

ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە ئێستادا سەرقاڵی پەیكەرێكن بۆ ئەنفالەكانی گەرمیان و لە نێو ئەو مۆنومێنتە دائەنرێَت كە لە گەرمیان دروست دەكرێت ، ڕێكخراوەكە 25 / 11/2014 دا چەندین ژنانی ئەنفالكراوانی گەرمیانی  هێنا بۆ سلێمانی بۆ سەیر كردنی ئەو پەیكەرەی بۆیان دروست دەكرێت و دواتر سەردانی ئەمنە سورەكە یان كرد بۆ سەیری پاشماوەی جل و بەرگ و پێداویستی ئەنفال كراوان  كە بەڵگەیەكی ڕاستە قینەی ئەو كارە ساتەن كە ڕژیمی بەعسی ڕووخاو دژی خەڵكی سڤیلی كورد ئەنجامی داوە، میوانەكان سەیری ئەو پێشانگایەیان كرد كە پاشماوەی تەقەمەنیە جەنگیەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان كوردیان لە ناو برد .

پەیكەر ساز: شوان كەمال ،لە بارەی كارەساتی ئەنفالەوە  : گووتی کارەساتی ئەنفال لای من ماڵوێرانییە ، دابرانی کەسە خۆشەویستەکانە لە یەکتر، ڕێگایەکی تاریك و بێ هیواییە ، کارەساتێکی دڵ تەزێنە و لە مێژوی کوردا زۆر دوبارە ئەبێتەوە، دیارە بونی ئێمەی کورد لەم شوێنە جوگرافیەدا بەردەوام توشی نەهامەتی و ماڵوێرانی کردویین،چواردەورمان بەردەوام کێشەی گەورەی تێدا بوە ، هەر لە بونی شارستانیەتی فارسیەوە تا هاتنی ئیسلام و روداوە مێژویەکان هەموی ماڵ وێرانی و نەهامەتی بوە بۆ کورد.بەداخەوە لێوەی فێر نەبوین و بەردەوام دوبارە ئەبێتەوە،

لە ئەوروپا نزیکی ٧٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی حیزبی نازیەکان،بە هەمان شیوە جولەکەیان توشی ماڵوێرانی و نەهەماتی و جینۆساید کرد(هۆلۆکۆس)بەڵام جولەکە ئەمەی کردە بەهانەیەك بۆ بەدستهێنای وڵات و دەستەڵات و دروستکردنەوە و کۆکردنەوەی گەلی جولەکە،بەداخەوە دەستەڵاتی کوردی لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دەستەڵاتی بە شێوەیەکی زانستیانە و ئەکتیڤیانە مامەلەی لەگەڵ ئەم کارەساتە مەزنە نەکردوە،کە ئەکرا بێتە خاڵێکی گرنگی کۆکردنەوە و چاکردن و بەهیزکردنی ماڵی کوردی،گرنگی دان بە بارو دۆخی ژیانی خەڵکان و قوربانیانی ئەم کارەساتە و دروستکردنی مۆزەخانە و مۆنۆمینتی گونجاو لەگەڵ گەوەرەیی کارەساتەکە بگونجێ .                                                                                     

_ ئەو كارە نوێ‌ یەی كە لە ئیستادا دروستی دەكەیت بۆ ئازارەكانی ژنانی گەرمیان بیرۆكەی ئەم كارەت لە چیەوەهات؟شوان كمال ، گووتی : لەراستیا چەند ساڵێك لەمەوبەر لە کوردوستان چەند پێشانگەیەکەی پەیکەرسازیم لە ئەلەمانیاوە هێنابوە کوردوستان،ئەو کاتە هاورێیانی ئەم رێکخراوە بەرێزە قسەیان لەگەڵ کردم بۆ دروستکردنی ئەم پەیکەرە،بەڵام لەگەڵ گەرانەوەم بۆ ئەلەمانیا و سەرقاڵبونم بەو پرۆژە هونەریانەی کە ماوەیەکی زۆرە پلانی دروستکردنیان کراوە،کەمێك بێدەنگی پێوە دیاربو پرۆژەکە،ئەم ماوەیە لە کوردوستانم،بۆ ئەجام دانی هەندێ پرۆژەی هونەری،جارێکی تر لە لایەن کارین ملودخ سەرپەرشتی ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی پەیوەندیم پێوەكرا بۆ ئەنجامدانی پەیکەرەکە،دیارە لە پێشا تەنیا پەیکەرەکە بە شێووەی ماكێت ئەبێت،کەی بودجیەی بۆ دابین کرا،ئەو کاتە گەورەی ئەکەین  .                                                                              

_ دروست كردنی ئەم كارەت بۆ مۆنومێنتی گەرمیانە ، تا چەند كەس و كاری ئەنفال كراوانی گەرمیان هاوكارتن؟ شوان كەمال ، گووتی : بۆ ئەوەی پەیکەرەکە بە دڵی خەلکانی و ژنانی ئەنفالکراوان بێت،وا باشتر بو لە پێشەوە قسەیان لەگەڵ بکەم،تا بتوانم زیاتر لە بۆچون و دیدی ئەوان شارەزا بم و بزانم بە چ شیوەیەك حەزئەکەن پەیکەرەکەیان بۆ دروست بکەین،بۆ ئەم مەبەستە لەم ماوەیەدا سەردانی ناحیەی سمودمان کرد و لە پێشەوە قسەمان لەگەڵ کردن،دوای تۆمارکردنی بۆچون و تەسەوری ئەوان بۆ پەیکەرەکە،لەم ماوەیەدا ماکێتێکم لە مادەی قور دروستکرد،پێش کۆتایی ژنانی گەرمیان سەردانی شوێنی کارەکەیان کردم و پەیکەرکەیان بینی و زۆریان بەدڵ بوو،دوای سەرنج و قسەی ئەوان ئێستا پەیکەرەکەم بە بچوکی تەوا کردوە و قاڵب و دارشتنی بۆ ئەکەم،دوایی ئەیدەمە رێکخراوەکە و لای ئەوان ئەپارێزریت ،تا ئەو کاتەی بودجیەی ئامادە ئەبێت ،بریارگەورەکردنی ئەدرێت  ".                                         

0.jpg

01.jpg

02.jpg

03.jpg

04.jpg

05.jpg

06.jpg

07.jpg

08.jpg

09.jpg

010.jpg

011.jpg

012.jpg


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received