سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی هاوكاری دەگەیەنێتە ئاوارەكانی گەرمیان


Print Friendly and PDF

خانزاد

ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە درێژەی كارەكانیدا بەردەوامە بۆ دابینكردنی پێداویستیەكان بۆ ئاوارەكان ‌و پێداویستیەكی تر بۆ ئاوارەكانی سنوری گەرمیان دابینكرد.

رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لەدرێژەی خزمەتەكانی بە چین‌و توێژەكانی كۆمەڵگە ئەمجارە ژمارەیەكی زۆر پێداویستی گەیاندە ئاوارەكانی سنوری گەرمیان، هەروەها تەنیا لە مانگی تەموزدا دوجار پێداویستی منداڵان و ژنان ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی پێشكەش بە ئاوارەكانی كەمپی عالی ئاوا لە خانەقین كراوە.

ئەو پێداویستیانەشی كە بەسەر ئاوارەكاندا دابەشكران بریتین بوون لە شیری قووتوی دیالاك بۆ منداڵان دایبی و پسكیت وە سانتی بۆ ژنان، لەداهاتووشدا بەپێی تواناكانی هاوكاری زیاتر پێشكەشی ئاوارەكان دەكات.

جێگای باسە زۆربەی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەو سنورە نیشتەجێن‌و هاوكاریەكانیش بەسەر (543) منداڵ و ئافرەتانی كەمپی عالی ئاوا دابەشكرا .

kha.jpg

khan.jpg

khan8  201.jpg

khanaqin f.jpg

werdsf.jpg

2015 (9).jpg

 

پەرێز سابیر"، بەرپرسی ماڵپەری خانزاد
فۆتۆ"، ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received