سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ڕێکخراوێکی ئه‌ڵمانی دوو خولی هونه ری بۆ گه‌نجانی کفری ده‌کاته‌وه‌


Print Friendly and PDF


پەرێز سابیر

ڕێکخراوی هاوکاری ئه‌ڵمانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی توانای گه‌نجان و خوێندکاران و حه‌زو خولیاکانیان له‌ شاری کفری دوو خولی شانۆ و شێوه‌کاری بۆ گه‌نجان و خوێندکارانی ئه‌و سنوره‌ ده‌کاته‌وه‌ .

مه‌به‌ست له‌خوله‌که‌ش ئاشناکردنی گه‌نجان و خوێندکاران و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی روشنبیری ئه‌و خوێندکارنه‌یه‌ که‌ خولیای هونه‌ری شانۆو شێوه‌کارین  وده‌یانه‌وێت له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن .

وە خوله‌که‌ دوو هه‌فته‌ دەخایه‌نێت و له‌لایه‌ن مامۆستایانی شاره‌زا  (سوران عوسمان و  گوڵاڵه‌ حه‌مید و گۆیژه‌ نه‌جاته)ه وه‌ به‌شێوه‌ی زانستی وانه‌کان پێشکه‌شی خوێندکاران ده‌کرێت ، که‌تایبه‌ته‌ به‌و خوێندکارانه‌ی خولیای هونه‌ری شێوه‌کارین ، بۆئه‌وه‌ی پێشینه‌یه‌کیان هه‌بێت له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌کاری پێش ئه‌وه‌ی له‌په‌یمانگای هونه رە جوانەكان وەر بگیرێن  .

شایانی باسە ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی كاروچالاكیە كانی لە سنوری گەرمیان ئەنجام دەدات و تائێستا چەندین خول و ۆرك شۆپی ئەنجام داوە و پێداویستی هاوكاری و مرۆیی پێشكەش بە ئاوارەكانی گەرمیان كردووە .

bn,...jpg

bgfdro.jpg

trop.jpg

bgh.jpg

bjkio.jpg

trop.jpg

huoi.jpg

ghkl;.jpg

 

پەرێز سابیر"، بەرپرسی ماڵپەری خانزاد
فۆتۆ"، ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received