سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

رێكخراوێكی ئەڵمانی لە گەرمیان ئەم خزمەتگوزارییە پێشكەش دەكات


Print Friendly and PDF

رێكخراوێكی ئەڵمانی لە گەرمیان ئەم خزمەتگوزارییە پێشكەش دەكات

پەرێز سابیر

لە ناحیەی رزگاری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان رێكخراوێكی ئەڵمانی 250 نەمام بەمەبەستی دروستكردنی باخچەیەكی خزمەتگوزاری دابین دەكات و راشیدەگەیەنێت كە بەردەوام دەبێت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە خەڵكی ناوچەكە.

لە هەنگاوێكی نوێدا رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە سنووری ناحیەی رزگاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان هەستا بە دابینكردنی 250 نەمام بۆ دروستكردنی باخچەیەك بەمەبەستی دروستكردنی شوێنێك بۆ حەوانەوەی زیاتر بە خەڵكی ناوچەكە.

بەپێی زانیارییەكانی سایتی خانزاد رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی باخچەكە بەناوی شەهیدێكی قارەمانی ناوچەی گەرمیانەوە دروستدەكرێت و ئەوەش وەكو هەوڵێكە بۆ بەرز راگرتنی خەبات و ماندووبوونی خەڵكی ناوچەكە.

لەماوەی رابردوودا رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی هەستاوە بە پێشكەشكردن و ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری بە خەڵكی ناوچەی گەرمیان ئەوەش بووەتە جێگای ستایشی خەڵكی ئەو ناوچەیە.

نةماممم.jpg

نةمام 3.jpg

نةم 4.jpg

ناننن.jpg


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received