سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

ڕێكخراوێكی ئەڵمانی پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌ی كامپه‌كانی گه‌رمیاندا دابه‌ش دەكات


Print Friendly and PDF

ڕێكخراوێكی ئەڵمانی پێداویستی به‌سه‌ر ئاواره‌ی كامپه‌كانی گه‌رمیاندا دابه‌ش دەكات

خانزاد-  پەرێز سابیر "

ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بە هاوبەشی ڕێكخراوی میدیكۆ چەندین هاوكاریان گەیاندە ئاوارەكانی ئیدارەی گەرمیان و خانەقین و قەزای كەلار له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2016.

ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی و ڕێكخراوی میدیكۆ بە بۆنەی هاتنی وەرزی زستانەوە پێداویستییان گەیاندە كەمپەكانی ئیدارەی گەرمیان  كه‌ بریتی بوون له‌ دابینكردنی (150) سۆپا بۆ كەمپی تازەدێ و دابه‌شكردنی پێداویستی بەسەر(165) منداڵی كەمپی تازەدێ و دابه‌شكردنی پێداویستی بەسەر ( 156 ) مندالَ كەمچی ئەڵوەندی دوو و پێداویستی بۆ كەمپی قۆرەتوو.

ئاواره‌كانی سنووری كامپه‌كانی گه‌رمیان له‌ ئاواره‌كانی موسڵ و حەویجە و دانیشتووانی ناوچەی جلف سخری سەر بە پارێزگای ئەنبار و دیالە كە بەهۆی شەڕی داعش و بەهۆی كێشەی مەزهەبییەوە لەگەڵ شیعە مەزهەبەكان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

 ئه‌و پێداویستیانه‌ی بۆیان دابینكرا بریتی بوون لە (سۆپا و پسكیت و شامپۆی منداڵان و سابوون و هه‌ندێك پێداویستی ژنانه‌).

swkar1.jpg

swkar2.jpg

swkar3.jpg

swkar4.jpg

swkar5.jpg

swkar6.jpg

swkar7.jpg


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received